سياسەت

"پەیەدە دەیەوێت گوشار بخاتە سەر ئەنەکەسە"

نوێنەری شاندی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لە گەڕی پێنجەمی کۆبوونەوەکانی جنێڤ، فوئاد عەلیکۆ لەبارەی پرسی سووریا رایگەیاند "رووسیا دەیەوێت پەیەدە-پەکەکە لە ئیدلب لە دژی بەرەی نوسرە بەکار بهێنێت".

Ramal Abdullah Mahmood  | 26.03.2017 - نوێکردنەوە : 27.03.2017
"پەیەدە دەیەوێت گوشار بخاتە سەر ئەنەکەسە"

جنێڤ

نوێنەری شاندی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لە گەڕی پێنجەمی کۆبوونەوەکانی جنێڤ، فوئاد عەلیکۆ لەبارەی پرسی سووریا رایگەیاند "رووسیا دەیەوێت پەیەدە-پەکەکە لە ئیدلب لە دژی بەرەی نوسرە بەکار بهێنێت".

عەلیکۆ لەمیانی بەشداریکردن لە گەڕی پێنجەمی دانیشتنەکانی جنێڤ لەبارەی پرسی سووریا دەربارەی پەیەدە-پەکەکە بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.

عەلیکۆ داخستنی ئۆفیسەکانی ئەنەکەسەی لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی باڵی سووریای پەکەکە/ پەیەدە بە بیرهێنایەوە، گوتی: "سەرەڕای ئەوەی پەیەدە لە گۆڕەپانەکە هەیە و لەلایەن رووسیا و ئەمریکا و ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت، وەک هێزێکی سیاسیی بوونی نییە. ئەگەر سەیر بکەین دەبینین ئەنەکەسە هەرچەند لەسەر بستە خاکێکیش حوکمڕانی ناکات بەڵام نوێنەرایەتی گەل دەکات لە گۆڕەپانەکە. پەیەدە دەیەوێت لە گۆڕەپانی سیاسییدا گوشار بخاتە سەر ئەنەکەسە و خۆی بخاتە ناو گۆڕەپانەکە".

عەلیکۆ بەبیری هێنایەوە لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، ستافان دی میستورا چەند پەیامێکی داوە لە بارەی پەیەدە/پەکەکە، گوتی: "دوێنێ بە دی میستورا-م گوت کە پەیەدە دەیەوێت هەماهەنگی لەگەڵ رژێمی سووریا بکات. ئەگەر وەک شاندی رژێم بەشداری دەکات با بێنە ئێرە، بەڵام ئەگەر دەیانەوێت وەک ئۆپۆزسیۆن بەشداری بکەن با سەرەتا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رژێم بپچڕێنن. لەبەر ئەوەی پەیەدە لێرە جێی نابێتەوە وەک تاکە چارەسەری سیاسیی گوشار دەخاتە سەر ئێمە".

عەلیکۆ ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا و رووسیا کێبڕکێ لەسەر ئەوە دەکەن هەماهەنگی لەگەڵ پەیەدە/پەکەکە بکەن، گوتی: "بەهۆی ئەوەی پەیەدە لەیەک شوێن ئاراستە دەکرێت و هەستیاری ئیسلامی نییە و لەگەڵ رژێم ناجەنگێت لە بەرژەوەندی ئەمریکا و رووسیایە. ئەگەر سەیری رەوشەکە بکەین رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ سوپای سووریای ئازاد و تورکیایە. ئەمریکا و رووسیا نایانەوێت لەبەر پەیەدە تورکیایان لەدەست بچێت. ئەوانیش هەوڵ دەدەن هاوسەنگی رابگرن، بەڵام ناکرێت".

لەبارەی دەنگۆی کردنەوەی بنکەی رووسیا لە عەفرین کە لە ژێر دەستی پەیەدەیە و دەکەوێتە بەرامبەر هاتای، گوتی: "بە رای من رووسیا لە عەفرین خۆی ئامادە دەکات پەیەدە بنێرێتە ئیدلب. وەک چۆن ئەمریکا ئەوانی لەدژی داعش بەکار هێنا، رووسیاش لە دژی نوسرە بەکاریان بهێنێت".




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın