Arbil
بەغدا- AA
لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەلیم جبوری کۆبوویەوە.
کۆبوونەوەکە لە ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەخت بە شێوەیەکی داخراو بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری پەروەردەی عێراق، محەمەد ئیقبال و ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییە سوننییەکان ئامادەبوون.
بڕیارە مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ پەرلەمانتاران و کەسایەتییە سیاسییەکانی تورکماندا کۆببێتەوە و دواتریش چاوی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی بکەوێت.
هەروەها لەدوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، چاوشئۆغڵو بەرەو هەولێر بەڕێدەکەوێت و لەوێ لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە.