سياسەت

چاوشئۆغڵو و جۆنسۆن لە بڕۆکسڵ کۆبوونەوە

- وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن کۆبووەوە. - وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن: "شانشینی یەکگرتوو بەردەوام دەبێت لە دۆستایەتی بەهێزی خۆی لەگەڵ تورکیا".

Ramal Mahmood  | 07.12.2016 - نوێکردنەوە : 10.12.2016
چاوشئۆغڵو و جۆنسۆن لە بڕۆکسڵ کۆبوونەوە

London

لەندەن - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن کۆبووەوە.

جۆنسۆن بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ سەردانی بڕۆکسڵی کردووە و لە پەیامێکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوە داوە کە کۆبوونەوەی ئەرێنی لەگەڵ چاوشئۆغڵو ئەنجام داوە لە بارەی رەوشی سووریا و قوبرس. نووسیوویشیەتی: "شانشینی یەکگرتوو بەردەوام دەبێت لە دۆستایەتی بەهێزی خۆی لەگەڵ تورکیا".

جۆنسۆن هەروەها وێنەیەکی فۆتۆگرافی کۆبوونەوەی شاندە تورکی و بەریتانییەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın