ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بازاڕی حەلەب گه‌یشته 57 كه‌س
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و هێرشه ئاسمانییه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا كه كرایه سه‌ر بازاڕێكی شارۆچكه‌ی ئه‌تاریب خۆرئاوای پارێزگای حەلەب، به‌رزبوویه‌وه بۆ 57 كه‌س.
İdlib
ئیدلب - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و هێرشه ئاسمانییه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا كه كرایه سه‌ر بازاڕێكی شارۆچكه‌ی ئه‌تاریب خۆرئاوای پارێزگای حەلەب، به‌رزبوویه‌وه بۆ 57 كه‌س.
سه‌رۆكی به‌رگری مه‌ده‌نی ناوچه‌كه، راید ساڵح، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێیانوایه رووسیا ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجامداوه.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ساڵح باسی له‌وه كرد كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و هێرشه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 57 كه‌س.
سالح باسی له‌وه كرد كه تیمه‌كانیان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و رزگاركردنی لێقه‌وماوان و، گوتی: "ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌و كاولكارییه بكه‌ین كه دروستبووه، پێمانوایه كه فڕۆكه‌كانی رووسیا هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه".
گوتیشی: "هه‌ركاتێک كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكرێت رووسیا هێرشێك ئه‌نجام ده‌دات. دوێنێ پوتین و ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان هه‌بوو. ته‌نانه‌ت پێشتر له كۆبوونه‌وه‌ی پوتین-ئه‌ردۆغاندا له ئه‌رمه‌نه‌ز (له 29ی ئه‌یلولدا) كۆمه‌ڵكوژییه‌ك روویدا. له‌و هێرشه‌دا قوربانییه‌كی نزیك له‌م هێرشه‌ی ئێستای لێكه‌وته‌وه. له هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاستانا و جنێڤدا هێرشی له‌و جۆره روو ده‌دات".
ناوچەکانی خۆرئاوای حه‌له‌ب، له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئاستانادا ده‌كه‌وێته نێوان ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب كه له لایه‌ن وڵاتانی گه‌ره‌نتیده‌ر رووسیا، توركیا و ئێرانه‌وه پێكهێنراوه.