سياسەت

کورتوڵموش"لە جیهان دژایەتیکردنی ئێجگار توندی ئیسلام وتورکیا بەردەوامە"

Burcu Çalık, Ramal Abdullah Mahmood  | 02.11.2017 - نوێکردنەوە : 03.11.2017
کورتوڵموش"لە جیهان دژایەتیکردنی ئێجگار توندی ئیسلام وتورکیا بەردەوامە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری کولتوور و گەشتیاری تورکیا، نومان کورتوڵموش رایگەیاند "لە جیھان دژایەتیکردنی ئێجگار توندی ئیسلام و تورکیا بەردەوامە. بە گوتنی ئەو ھەڵەیە 'مەچنە تورکیا، تورکیا مەترسیدارە' راستەوخۆ کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر کەرتی گەشتیاری لە تورکیا. ئێمە بەرامبەر ئەو دژایەتیکردنە ھێزی نەرمی کولتوور و گەشتیاریمان  وەک دوو بژاردەی گرنگ بەکار دەھێنین و خوا یار بێت باوەڕێکی زۆر ئەرێنیان لا دروست دەکەین لەبارەی تورکیا".

وەزیری کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا، گوتی: "ئابووریی جیھان لە ساڵێکدا لەسەدا ٢.٥ گەشە دەسێنێت، کەرتی گەشتوگوزار لەسەدا ٣.١ گەشە دەکات. ئەگەر دە ساڵی داھاتوو و زانیارییەکانی ئەمڕۆ لەبەرچاو بگیرێت، ئەوا کەرتی گەشتوگوزار ٣.٩ گەشە دەسێنێت. بەرھەمی میللی گشتیی جیھان کە بەشی تیایدا لەسەدا ١٠ دەبێتە ١١.٤. تورکیا یەکێکە لە گونجاوترین وڵات کە بەشی لەو گەشەسەندنە ھەیە. لە ئێستادا ریزبەندی شەشەمی جیھانین. بەڵام ئەوە بۆ ئێمە بەس نییە. تورکیا لە ماوەی ١٠ ساڵدا دەتوانێت بچێتە ریزبەندی سێیەکەمەکە".

نومان کورتوڵموش گوتیشی: "٢٠١٨ لە چین دەبێتە ساڵی تورکیا. بەرنامەمان بۆ ئەنجامدانی ٥٠ چالاکی داناوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın