سياسەت

کۆریای باکوور ترەمپی بە ''سەگی وەڕیو'' چوواند

Gamze Türkoğlu Oğuz, Muhammet Ali Kemal  | 21.09.2017 - نوێکردنەوە : 23.09.2017
کۆریای باکوور ترەمپی بە ''سەگی وەڕیو'' چوواند

Ankara

سیئۆل - AA

وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور، ری یۆنگ هۆ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی بە ''سەگی وەڕیو'' چوواند دوای ئەوەی ناوبراو هەڕەشەی لەناوبردنی کۆریای باکووری کرد.

ری یۆنگ هۆ کە بە مەبەستی بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەکانی خولی ٧٢هەمین کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرکی ئەمریکایە، هەڵسەنگاندنی بۆ قسەکانی دۆناڵد ترەمپ کرد کە رایگەیاندبوو ''ئەمریکا و هاوپەیمانانی ئەگەر بێت و ناچاربن بەرگریی بکەن، ئەوا هیچ بژاردەیەکی دیکەیان جگە لە لەناوبردنی کۆریای باکوور بەتەواوەتی، لەبەردەمدا نییە''.

ری یۆنگ هۆ ئاماژەی بەوەکرد ترەمپ ''لە رێگەی وەڕین وەک سەگەوە، هەوڵی ترساندنی ئێمە دەدات''، سەبارەت بە لێکچوواندنی سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون بە ''پیاوی مووشەکی'' لە لایەن سەرۆکی ئەمریکاوە، ری یۆنگ هۆ گوتی: ''بەزەییم بە یاریدەدەرانی ترەمپدا دێتەوە''.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın