سياسەت

کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری راوە راگەیەنرا

- فەرماندەی فیرقەی ٧ی سوپای عێراق، لیوا روکن نومان عەبد زەوبعی: "هێزە عێراقییەکان شاری راوە-یان کۆنتڕۆڵ کردەوە".

Sarmand Hameed  | 17.11.2017 - نوێکردنەوە : 18.11.2017
کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری راوە راگەیەنرا

Iraq

ئەنبار - AA

فەرماندەی فیرقەی ٧ی سوپای عێراق، لیوا روکن نومان عەبد زەوبعی رایگەیاند دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ هەینی هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوەندی شاری راوە-یان دەستپێکرد، کەمێک پێش ئێستا تەواوی شارەکەیان کۆنتڕۆڵکردەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، زەوبعی گوتی: "هێزێکی هاوبەش لە کە پێکهاتبوو لە فیرقەی ٧ی سوپا لەگەڵ چەکدارانی حەشدی هۆزەکان، شاری راوە(٢٣٠کم رۆژئاوای روومادی)یان داوە کە دوایین پێگەی رێکخراوی تیرۆریستی داعشە لە عێراق، کۆنتڕۆڵ کردەوە.

زەوبعی ئاماژەی بەوەشکرد کە ئاڵای عێراق لەسەر باڵەخانەی قایمقامیەتی شارەکە هەڵکرا.

فەرماندەی فیرقەی ٧ی سوپای عێراق گوتیشی: "لەمیانی کۆنتڕۆڵکردنەوەی راوە ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران و ژمارەیەکی دیکەیشیان بۆ بیابانەکان هەڵاتن".

ئەو فەرماندە سەربازییە ئاشکرایشی کرد کە "هێزە عێراقییەکان و فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوای ئەو چەکدارانەی داعش کەوتوون کە لەشارەکەوە بەرەو بیابانەکان هەڵاتن".

بەیانی ئەمڕۆ هەینی هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوەندی شاری راوە-یان لە پارێزگای ئەنبار دەستپێکرد کە بە دوایین پێگەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق دادەنرا.

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا هێزە عێراقییەکان هەڵمەتێکی سەربازیی بۆ کێوماڵکردنی ناوچە بیابانەکانی پارێزگای ئەنبار ئەنجام بدەن بە ئامانجی دەستگیرکردنی چەکدار هەڵاتووەکانی داعش.

رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤ کۆنتڕۆڵی شاری راوەی کرد و لە ئێستادا بە دوایین پێگەی رێکخراوەکە لە عێراق دادەنرا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın