سياسەت

ھیندستان خولی مەشق و ڕاھێنان بۆ کارمەندانی ھەرێم دەکاتەوە

- جێگری وەزیری دەرەوەی ھيندستان لە دیدار لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: "ئێمە ئامادەین کەرتی تایبەتی وڵاتەکەمان ھان بدەین لە ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان بکەن و خولی مەشق و ڕاھێنان لە بوارە جیاوازەکاندا بۆ کارمەندانی حکوومەتی ھەرێم بکەنەوە".

07.06.2017 - نوێکردنەوە : 09.06.2017
ھیندستان خولی مەشق و ڕاھێنان بۆ کارمەندانی ھەرێم دەکاتەوە

Arbil

ھەولێر-AA

ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ئەممار شینا جێگری وەزیری دەرەوەی ھيندستان بۆ کاروباری ئابووری و شاندێکی یاوەری کرد.

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەتی ھیندستان دەربڕی بەتایبەت لە بواری کردنەوەی خولی مەشق و ڕاھێنان بۆ‌ کادیر و کارمەندانی حکوومەتی ھەرێم لە بوارە جیاوازەکاندا و سوودوەرگرتن لە پسپۆڕییەکانیان.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دیدارەکەدا جێگری وەزیری دەرەوەی ھيندستان خۆشحاڵیی خۆی بە یەکەم سەردانی بۆ ھەرێمی کوردستان دەربڕی و سوپاسی خەڵک و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئەو مامەڵە باشەی لەگەڵ کاسبکار و کرێکارە ھیندییەکان ھەیانە کە ساڵانێکە لە ھەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا کار دەکەن و ھەموو ھاوکاری و ئاسانکارییەکیان پێشکەش کراوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەممار شینا، نەبەردی و چاونەترسیی خەڵک و حکوومەت و پێشمەرگەی کوردستانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆريستان و حەواندنەوەی ژمارەیەکی زۆری ئاورە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر و پێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەییی ھەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند‌.

ھەروەھا ئامادەییی وڵاتەکەیشی بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەربڕی و گوتی: "ئەوان ئامادەن کەرتی تایبەتی وڵاتەکەیان ھان بدەن لە ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان بکەن و خولی مەشق و ڕاھێنان لە بوارە جیاوازەکاندا بۆ کادیر و کارمەندانی حکوومەتی ھەرێم بکەنەوە".

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەییی حکوومەتی ھەرێمی بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەتی ھیندستان دەربڕی بەتایبەت لە بواری کردنەوەی خولی مەشق و ڕاھێنان بۆ‌ کادیر و کارمەندانی حکوومەتی ھەرێم لە بوارە جیاوازەکاندا و سوودوەرگرتن لە پسپۆڕییەکانیان.

پوختەیەکیشی دەربارەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لەلایەن پێشمەرگەوە و رەوشی ناوچەکە و ئەو کێشانەی ڕوویان لە ناوچەکە کردووە خستە ڕوو، ئەمە جیا لە باسکردنی پرۆسەی سیاسی لە ناوچەکەدا بەگشتی، ھەروەھا ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا سەبارەت بە چەند بابەتێکی پەیوەست بە بارودۆخی ناوچەکە لە ھەموو ڕوویەکەوە، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن