''یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا په‌یوه‌ندییه‌کانمان چاکده‌که‌ینه‌وه یان به ته‌واوه‌تی تێکده‌چن''
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو: - ''په‌یوه‌ندییه‌کانمان (له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا) له دۆخێکی زۆر هه‌ستیاردایه. یان ئه‌م په‌یوه‌ندییانه چاکده‌که‌ینه‌وه، یان به ته‌واوه‌تی تێکده‌چن''.
Istanbul
ئیستانبوڵ- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو:- ''په‌یوه‌ندییه‌کانمان (له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا) له دۆخێکی زۆر هه‌ستیاردایه. یان ئه‌م په‌یوه‌ندییانه چاکده‌که‌ینه‌وه، یان به ته‌واوه‌تی تێکده‌چن''.
- "(هێزه‌كانی ئه‌مریكا) ته‌نها وه‌ك به‌هانه‌یه‌ك بۆ درێژه‌دان به هاریکارییان له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه، ده‌ست بۆ ئه‌و گرووپه بچووکانه‌ی داعش نابه‌ن".
- "ئێمە چاوەڕوانییەکانمان لە ئەمریکا روون و راشکاون و چەندین جار پێمان گوتوون. ئیدی ئێمە لەبری پەیماندان هەنگاوی کردەییمان دەوێت. پێویستە ئەو متمانەیەی نەماوە سەرلەنوێ بونیات بنرێتەوە. هۆکاری ئەو بێمتمانەییەش ئەمریکایە".
- "لەمڕووەوە سەردانەکەی تیلەرسن گرنگە. ئێوارەی پێنجشەممە بەڕێز سەرکۆمار پێشوازی لێ دەکات و رۆژی دواتر لەگەڵ ئێمە کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ئەو تەوەرانە دەکەین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند کە په‌یوه‌ندییه‌کانیان (له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا) له دۆخێکی زۆر هه‌ستیاردایه. یان ئه‌و په‌یوه‌ندییانه چاکده‌که‌نه‌وه، یان به ته‌واوه‌تی تێکده‌چن.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌دوای ''کۆنفرانسی دووه‌می چاوپێداخشاندنه‌وه‌ی وه‌زیره‌کانی تورکیا-ئه‌فریقا'' کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیی ساز کرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌و وێنه‌یه‌ی کە فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانییەتی نێوده‌وڵه‌تیی دژ بە داعش به رابەرایه‌تی ئه‌مریکا، جه‌نه‌راڵ پۆڵ ئی فه‌نک له‌گه‌ڵ تیرۆریستان‌دا له منبج گرتوویه‌تی، چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌کرد کە ئه‌مه دۆخێکی نوێ نییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد سه‌ربازانی ئه‌مریکا یه‌په‌گه‌ییه‌کانیان هێناوه‌ته منبج و دوای ئۆپه‌راسیۆنی منبج، ئه‌مریکا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا که تیرۆریستانی یه‌په‌گه ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌کات، به‌ڵام هاوشێوه‌ی به‌ڵێنه‌کانی دیکه که دابوونی، ئه‌م به‌ڵێنه‌شی نه‌برده‌سه‌ر.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌تایبه‌ت له ناوچه بیابانییه‌کانی سووریا و له ناوچه‌کانی نزیک سنووری عێراق داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌ک بوونی هه‌یه و گوتی: "(هێزه‌كانی ئه‌مریكا) ته‌نها وه‌ك به‌هانه‌یه‌ك بۆ درێژه‌دان به هاریکارییان له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه، ده‌ست بۆ ئه‌و گرووپه بچووکانه‌ی داعش نابه‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که تیرۆریستانی یه‌په‌گه له عه‌فرین ئه‌و چه‌کدارانه‌ی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان که پێشتر ده‌ستبه‌سه‌رکراون، ئازادکردووه و (ئه‌م تیرۆریستانه) ئه‌و تیرۆریستانه‌یان له خۆرهه‌ڵاتی فوراته‌وه هێناوه و له‌گه‌ڵیاندا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن به‌ره‌نگاری سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد ببنه‌وه و رایگه‌یاند ''چێ ده‌که‌ن با بیکه‌ن، کێیان له پشت ده‌بێت با ببێت، به‌که‌ڵکی هیچ نایه‌ت. ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین-مان به هه‌نگاوی دڵنیا له ئاسمان و زه‌وییه‌وه له پێشڕه‌وییدایه''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا باسی له‌وه‌کرد هاوشێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، له داهاتوودا سووریا و گه‌له‌که‌ی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین-یش سوپاسگوزاری سوپای تورکیا ده‌که‌ن و گوتی: ''چونکه ئێمه خاکی سووریا له‌م رێکخراوه تیرۆریستییانه پاکده‌که‌ینه‌وه و ئه‌و ناوچانه‌ش هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌یکات، راده‌ستی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان ناکه‌ین، به‌ڵکو راده‌ستی گه‌لی سووریای ده‌که‌ینه‌وه و ئینشائه‌ڵڵا ئه‌و که‌سانه‌ی ناچاربوون له عه‌فرینه‌وه کۆچ بکه‌ن، هه‌ر له تورکمانه‌کان، کورده‌کان، عه‌ره‌به‌کان و سریانییه‌کان بێ هیچ جیاوازییه‌ک، بۆ ناوچه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه''.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێکدا لەبارەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن بۆ تورکیا، چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "ئێمە چاوەڕوانییەکانمان لە ئەمریکا روون و راشکاون و چەندین جار پێمان گوتوون. ئیدی ئێمە لەبری پەیماندان هەنگاوی کردەییمان دەوێت. پێویستە ئەو متمانەیەی نەماوە سەرلەنوێ بونیات بنرێتەوە. هۆکاری ئەو بێمتمانەییەش ئەمریکایە. تورکیا بەرامبەر هیچ هاوپەیمان و دۆستێک و وڵاتێک هەڵەی نەکردووە ناشکات. بەڵام هەڵەی زۆر جددیمان لە ئەمریکای هاوپەیمانمان بینیووە. لە تەوەری وەک فەتۆ و یەپەگە و چەند تەوەرێکی دیکە. وەک گوتم ئەمریکا ئەو بەڵێنانەی نەبردەنە سەر کە بە ئێمەی دابوو. تا چەند متمانە بە وڵاتێک دەکرێت کە بەڵێنەکانی ناباتە سەر؟ لەبەرئەوەی نەمانی متمانەی گەلەکەمان و ئێمە بە ئەمریکا سرووشتییە. پێویستە ئەو متمانەیە سەرلەنوێ بونیات بندرێتەوە و ئیدی نامانەوێت بەڵێن و پەیمانمان پێ بدرێن. هەنگاوی کردەییمان دەوێت. لە سەردانەکەی تیلەرسندا تاوتوێی ئەو مژارانە دەکەین چونکە پەیوەندییەکانمان لە خاڵێکی زۆر هەستیاردان. یان پەیوەندییەکان ئاسایی دەبنەوە یان بە تەواوی تێکدەچن. جگە لەوە بژاردەیەکی دیکەمان نییە. بێ پێچ و پەنا لەمبارەیەوە دەدوێین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو بەبیری هێنایەوە کە راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، ماکماستەر لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا لەگەڵ گوتەبێژ و جێگری سکرتێری گشتیی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن و کاربەدەستانی وەزارەتی ناوخۆ و هەواڵگری کۆبووەتەوە و گوتی: "لەمڕووەوە سەردانەکەی تیلەرسن گرنگە. ئێوارەی پێنجشەممە بەڕێز سەرکۆمار پێشوازی لێ دەکات و رۆژی دواتر لەگەڵ ئێمە کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ئەو تەوەرانە دەکەین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن