یه‌حیا ره‌سوڵ: "هێڵی به‌رگری داعش تێكشكێنراوه"
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق: "هێڵی به‌رگری داعش تێكشكێنراوه". گوته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، رایان دیلۆن: "- "داعش هه‌موو رۆژێك خاك له‌ده‌ست ده‌دات. له كۆتاییدا هیچ خاكی به‌ده‌سته‌وه نامێنیت".
Baghdad
به‌غدا - AA
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، یه‌حیا ره‌سوڵ رایگەیاند، له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ی سه‌ربه پارێزگای كه‌ركووك، كه ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی له ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ستیپێكردووه، 800 بۆ هه‌زار و 500 چه‌كداری داعش هه‌یه.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، یه‌حیا ره‌سوڵ و گوته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، رایان دیلۆن له به‌غدا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان سازكرد و، زانیاریان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی حه‌ویجه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرد، خسته‌ڕوو.
یەحیا ره‌سوڵ باسی له‌وه كرد كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا سوپا، پۆلیسی فیدراڵ، هێزی پشتیوانی و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شداریانكردووه و، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌شدا له هه‌ماهه‌نگیدان.
یه‌حیا ره‌سوڵ ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه پێش ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌چڕی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بنكه‌كانی داعشیان بۆردومانكردووه و، گوتی: "هێڵی به‌رگری داعش تێكشكێنراوه. له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا رزگاركردنی گونده‌كانی خۆرهه‌ڵاتی شه‌رگات راده‌گه‌یه‌نین".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ژماره‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له شارۆچكه‌كه‌دا، یەحیا ره‌سوڵ گوتی: "ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له حه‌ویجه له نێوان 800 بۆ هه‌زار و 500 چه‌كداردایه. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ش چه‌كداری بیانین".
گوته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، رایان دیلۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا پشتیوانی ئاسمانییان له هێزه‌كانی عێراق كردووه و، زانیاری هه‌واڵگرییان به‌شكردووه.
گوتیشی: "هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی، له‌پاڵ هێزه‌كانی عێراقدان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی خاكه‌كه‌یان له داعش. خۆشحالین به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار و حه‌ویجه. داعش هه‌موو رۆژێك خاك له‌ده‌ست ده‌دات. له كۆتاییدا هیچ خاكی به‌ده‌سته‌وه نامێنیت".
به‌یانی ئه‌مڕۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌م قۆناغی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی حه‌ویجه‌ی له‌ده‌ست داعش راگه‌یاند.
رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له حوزه‌یرانی 2014ه‌وه تا ئیستا، شارۆچكه‌ی حه‌ویجه و ده‌ورووبه‌ری به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ده‌كه‌وێته خۆرئاوای شاری كه‌ركووك.