سياسەت

یڵدرم و عەبادی تاوتوێی پرسی باشیك-یان کرد

سەرۆكوەزیرانی توركیا، بینالی یڵدرم: "ئەمە (كەمپی باشیك) بۆ خۆشی نەكراوە، بەھۆی پێویستییەكەوە دروستكراوە. دەبینین كە پاككردنەوەی ناوچەكە لە داعش مەودایەكی باشی بڕیوە".

Mazın Asad  | 07.01.2017 - نوێکردنەوە : 07.01.2017
یڵدرم و عەبادی تاوتوێی پرسی باشیك-یان کرد

Ankara

بەغدا 

سەرۆكوەزیرانی توركیا، بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوە دا كە لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی تاوتوێی پرسی كەمپی باشیك-یان كردووە و گوتی: "ئەمە (كەمپی باشیك) بۆ خۆشی نەكراوە، بەھۆی پێویستییەكەوە دروستكراوە. دەبینین كە پاككردنەوەی ناوچەكە لە داعش مەودایەكی باشی بڕیوە. بەشێوەیەكی دۆستانە و گونجاو ئەم پرسەشمان تاوتوێكرد و دەیگەیەنین بەئەنجام".

لە بەغدا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھاوبەش بۆ سەرۆكوەزیرانی توركیا، بینالی یڵدرم و سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی ساز كرا.

سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەوەی وەبیرھێنایەوە كە پێشتر بەتەلەفۆن پەیوەندی بەعەبادی-یەوە كردووە و گوتی: "دەمانەوێت بێ ئەوەی زیان بەھاووڵاتییان و خاكمان بگات، پێكەوە بەرەنگاری تیرۆر ببینەوە. ئەمە بۆ ئەوەیە كە پێكەوە ئایندەیەكی خۆش دەستەبەر بكەین. لەم چەند رۆژەی رابردوودا لە لێدوانێكدا راتانگەیاند (حەیدەر عەبادی)، 'رێگەنادەین پەكەكە لە خاكی عێراقەوە زیان بەتوركیا بگەیەنێت'، ئەوە بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو. شتێك لەوە زیاتر خۆشحاڵی كردین. ئەویش نیشاندانی كارەكانمانە بەیەكڕیزی و پێكەوەیی و وەستانەوە دژبە تیرۆریستان بەباشترین شێوە".

یڵدرم ئاماژەی بەگرنگی سەروەری خاكی عێراق كرد و گوتی: "سەروەریی عێراق بۆ ئێمە زۆر گرنگە، رازی نابین بەھیچ ھەوڵێك كە زیان بەسەروەریی عێراق بگەیەنێت و خۆشمان ھەوڵێكی لەو جۆرە نادەین. یەكپارچەیی خاكی عێراقیش بۆ ئێمە گرنگە. دەمانەوێت ئەمە بزانرێت. ئیتر گشت تاواناكانمان بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی ئابووری نێوان توركیا و عێراق دەخەینەگەڕ. ئامادەین لە پێناو خۆشگوزەرانی و گەشەسەندنی ھەردوو وڵاتدا دەروازەی نوێ بكەینەوە و وەبەرھێنانی هاوبەش بكرێت. لەبارەی كاری ھاوبەش لە بواری خوێندن ئەمڕۆ رێككەوتننامەیەك واژوو دەكەین".

سەرۆكوەزیرانی توركیا، بینالی یڵدرم لەبارەی پرسی كەمپی باشیك راشیگەیاند: "ئەمە (كەمپی باشیك) بۆ خۆشی نەكراوە، بەھۆی پێویستییەكەوە دروستكراوە. دەبینین كە پاككردنەوەی ناوچەكە لە داعش مەودایەكی باشی بڕیوە. بەشێوەیەكی دۆستانە و گونجاو ئەم پرسەشمان تاوتوێكرد و دەیگەیەنین بەئەنجام. لە ماوەیەكی كورتدا دەمانەوێت لە توركیا میوانداریت بكەین".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن