وەرزش

ئاربێلوا ماڵئاوایی لە تۆپی پێ کرد

یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئەلڤارۆ ئاربێلوا، وازهێنانی یەکجارەکی خۆی لە تۆپی پێ راگەیاند.

Sangar Hamad Azeez  | 24.06.2017 - نوێکردنەوە : 25.06.2017
ئاربێلوا ماڵئاوایی لە تۆپی پێ کرد

Istanbul

مەدرید - AA

یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئەلڤارۆ ئاربێلوا، وازهێنانی یەکجارەکی خۆی لە تۆپی پێ راگەیاند.

ئاربێلوای تەمەن ٣٤ ساڵ، لە رێگەی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی روونکردنەوەیەکی لەژێر ناونیشانی "ئیدی کاتی ماڵئاوایی هاتووە" بڵاو کردەوە و تیایدا وازهێنانی یەکجارەکی خۆی لە تۆپی پێ راگەیاند.

ئاربێلوا لەسەرەتای دەرکەوتنی وەک یاریزانی پیشەگەر لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بوو دواتر رووی لە یانەکانی دیپۆرتیڤۆ لاکەڕۆنیای ئیسپانی و لیڤەرپولی ئینگلیزی کرد و پاشان گەڕایەوە یانەی دایک.

ئەو یاریزانە لەگەڵ یانە شاهانەکە دوو جار بووە پاڵەوانی جامی ئیسپانی و چانپیۆنزلیگ و جارێکیش بووە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا و سوپەری ئیسپانی.

ئاربێلوا ٥٢ یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەنجام داوە و لەو ماوەیەشدا توانی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی جامی مۆندیال و دووجار جامی کیشوەری ئەورووپا بەرزبکاتەوە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın