وەرزش

بارسێلۆنا لە بێرنابیۆ پێشەنگیی بەدەستهێنا

- لە یاری کلاسیکۆی نێوان یانەی ریال مەدرید و یانەی بارسێلۆنادا کە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەچوو، بارسا توانی بە ئەنجامی ٣-٢ لە یانەی شاهانە بەرێتەوە و بچێتە پێشەنگی ریزبەندی.

Muhammet Ali Kemal  | 24.04.2017 - نوێکردنەوە : 25.04.2017
بارسێلۆنا لە بێرنابیۆ پێشەنگیی بەدەستهێنا

Madrid

مەدرید- AA

لە یاری کلاسیکۆی نێوان یانەی ریال مەدرید و یانەی بارسێلۆنادا کە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەچوو، بارسا توانی بە ئەنجامی ٣-٢ لە یانەی شاهانە بەرێتەوە و بچێتە پێشەنگی ریزبەندی.

کاسێمیرۆ توانی ئەو تۆپەی کە سێرجیۆ رامۆس لێیدا و بەر شیش کەوت، بینێرێتە ناو تۆڕی یانەی بارسا و ریال مەدرید بە گۆڵێک پێشبخات.

دواتر مێسی بە بڕینی دوو یاریزانی ریال مەدرید و لێدانێکی جوان ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە: ١-١.

لە خولەکی ٧٣دا، ئیڤان راکیتیج لە دەرەوەی ناوچەی سزاوە و لە ئەنجامی شووتێکی بەهێزدا، گۆڵی دووەمی لە خاوەن ماڵ تۆمار کرد و بارسا بە ئەنجامی ٢-١ پێشکەوت.

پاشان لە خولەکی ٨٦دا، مارسێلۆ لە هێرشێکدا تۆپێکی لە لای چەپی یاریگاوە هەڵدا، جەیمس رۆدریگێز گۆڵێکی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی بۆ یانەی ریال مەدرید یەکسان کردەوە: ٢-٢.

لیۆنێل مێسی لە خولەکی ٩٠+٢دا جارێکی دیکە دەرکەوتەوە و لە رێگەی تۆمارکردنی گۆڵی سێیەمی یانەکەی و گۆڵی دووەمی خۆیەوە، توانی یارییەکە لە بەرژەوەندی بارسا کۆتایی پێبهێنێت.

بەو ئەنجامەش بارسێلۆنا، بووە خاوەنی ٧٥ خاڵ و چووە پێشەنگی ریزبەندی. ریال مەدرید کە یارییەک کەمتری ئەنجامداوە، دوای ماوەیەکی دوور و درێژ پێشەنگی ریزبەندی بۆ بارسێلۆنا چۆڵ کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın