وەرزش

بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگای خۆی سێ خاڵی لە ڤیاریال سەند

- لە میانی یارییەکانی هەفتەی ١٥ی لا لیگادا، یانەی بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی دوو بە سفر بەسەر ڤیاریالدا، سەرکەوت.

Muhammet Ali Kemal  | 11.12.2017 - نوێکردنەوە : 11.12.2017
بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگای خۆی سێ خاڵی لە ڤیاریال سەند

Madrid

مەدرید- AA

لە میانی یارییەکانی هەفتەی ١٥ی لا لیگادا، یانەی بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی دوو بە سفر بەسەر ڤیاریالدا، سەرکەوت.

گێمی یەکەمی یارییەکە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات. لە گێمی دووەم و لە خولەکی ٦٠دا، دانیەڵ رابای یاریزانی ڤیاریال کارتی سووری وەرگرت و یانەکەی نیو کاتژمێری کۆتایی یارییەکە بە ١٠ یاریزانەوە یاریی کرد.

دوای ئەوەش بارسێلۆنا بە سوود وەرگرتن لە کەمی ژمارەی یاریزانانی یانەی بەرامبەر لە خولەکی ٧٢دا و لە رێگەی گۆڵێکی سوارێزەوە بە گۆڵێک پێشکەوت. دواتر و لە خولەکی ٨٢دا میسی تۆڕی گۆڵی یانەی ڤیاریالی هەژاند و ئەنجامەکەی بۆ یانەکەی کردە دوو بە سفر هەر بەو ئەنجامەش یارییەکە کۆتایی هات.

یاریزانی یانەی بارسێلۆنا، ئەندرێس ئینێستا بە هۆی پێکانەوە بەشداریی لە یارییەکەدا، نەکرد.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın