وەرزش, هونەر و كلتوور

باشترین یاریزانی ساڵ رۆناڵدۆیە

- فیفا خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی بەخشییە یاریزانی پورتوگالی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

Serhat Bağbars, Muhammet Ali Kemal  | 24.10.2017 - نوێکردنەوە : 25.10.2017
باشترین یاریزانی ساڵ رۆناڵدۆیە

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

فیفا خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی بەخشییە یاریزانی پورتوگالی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

لە رێوڕەسمێکدا کە لە لایەن فیفاوە بە مەبەستی دیارییکردنی باشترینەکانی ساڵی ٢٠١٧ کە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەچوو، بۆ دووەمین ساڵ لەسەریەک فیفا دوای ئەوەی لەگەڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵدا هاوبەشییەکەیان کە لە ساڵی ٢٠١٠ەوە بەردەوام بوو کۆتایی هات، ''خەڵاتی باشترینەکانی ساڵ''ی دابەشکرد.

لە ئەنجامی ئەو دەنگدانەدا کە بە بەشداریی راهێنەرانی هەڵبژاردەکان و کاپتنەکانیان، گرووپێک لە رۆژنامەوانان و خەڵک بەڕێوەچووە، یاریزانی پورتوگالی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هاوشێوەی ساڵی رابردوو خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی لە تۆپی پێدا بردەوە.

رۆناڵدۆ پێش هەریەک لە ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، لیۆنێل میسی و یاریزانی بەڕازیلی یانەی پاریس سان جێرمان، نەیمار دا سیلڤا کەوت.

خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی ئەمساڵ بەخشرایە گۆڵپارێزی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، جیانلویجی بوفۆن و خەڵاتی باشترین ژنە یاریزانی ئەمساڵیش درایە یاریزانی هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنا، لیک مارتێنس.

هاوکات خەڵاتی باشترین راهێنەری ساڵ درایە راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، زەینەددین زێدان کە ساڵی رابردوو جامی خولی یانە پاڵەوانەکان و نازناوی لا لیگای بەدەستهێنابوو.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın