وەرزش

بایەرن میونخ لە یاریگای خۆیدا لە کۆڵنی بردەوە

- لە میانی یارییەکانی هەفتەی ١٦ی بۆندسلیگادا، یانەی بایەرن میونخ لەناو یاریگای خۆیدا، بە ئەنجامی یەک بە سفر لە یانەی کۆڵنی بردەوە.

Erbil Başay, Muhammet Ali Kemal  | 14.12.2017 - نوێکردنەوە : 15.12.2017
بایەرن میونخ لە یاریگای خۆیدا لە کۆڵنی بردەوە

Berlin

بەرلین- AA

لە میانی یارییەکانی هەفتەی ١٦ی بۆندسلیگادا، یانەی بایەرن میونخ لەناو یاریگای خۆیدا، بە ئەنجامی یەک بە سفر لە یانەی کۆڵنی بردەوە.

یارییەکە لە یاریگای ئاڵییانز ئارێنا بەڕێوەچوو و تیایدا بایەرن میونخ میوانداریی کۆڵنی کرد.

یانە باڤارییەکە لە خولەکی ٦٠دا لە رێگەی گۆڵێکی رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی-یەوە گۆڵێکی تۆمار کرد و هەر بەو گۆڵەش یارییەکەی بە ئەنجامی یەک بە سفر بردەوە و بووە خاوەنی سێ خاڵی یارییەکە.

بەو بردنەوەیەش بایەرن میونخ پێشەنگی ریزبەندیی، بووە خاوەنی ٣٨ خاڵ و کۆڵن-یش بە سێ خاڵ لە ریزبەندی کۆتاییدایە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın