وەرزش

تۆپی پێ.. رۆناڵدۆ بووە فریاد رەسی مەدریدییەکان

لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی ٨ی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، شەوی رابردوو سێ یاری بەڕێوەچوون.

Sangar Hamad Azeez  | 13.04.2017 - نوێکردنەوە : 14.04.2017
تۆپی پێ.. رۆناڵدۆ بووە فریاد رەسی مەدریدییەکان

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی ٨ی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، شەوی رابردوو سێ یاری بەڕێوەچوون.

لە گرنگترین یاریشدا رووبەڕووبوونەوەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بوو بەرامبەر بە یانەی بایەرن میونخی ئەڵمانی.

ریال مه‌درید له‌سه‌ر یاریگاى ئالیانز ئارینا تایبەت بە باڤارییەکان توانی بە ئەنجامی ٢-١ لە یانەی بایەرن بباتەوە و هەنگاوێکی گەورە بنێت بۆ قۆناغی داهاتوو.

سەرەتا یانە باڤارییەکە لە خولەکی ٢٥دا لە ریگەی یاریزان، ئەرتۆڕۆ ڤیدال گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و بەم ئەنجامەش گێمی یەکەم کۆتایی هات.

لە گێمی دووەمدا ریال گەڕایەوە ناو کەشی یارییەکە و توانی لە ریگەی یاریزان کریستیانۆ رۆنالدۆوە لە خولەکی ٤٧دا، گۆلی بەرامبەربوون تۆمار بکات.

دواتر لە خولەکی ٦١دا، خافیێەر مارتینز بە کارتی سوور لە یانەی بایەرن میونخ کرایە دەرەوە و هێندەی دیکە مەدریدییەکان کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد تا لە خولەکی ٧٧دا، رۆنالدۆ گۆڵی دووەمی خۆی و دووەمی یانەکەی تۆمار کرد و یانەکەی بەرەو سەرکەوتن برد لە خاکی باڤارییەکان.

له‌ یارییه‌كى دیكه‌ى هه‌مان قۆناغدا، یانه‌ى ئەتله‌تێكۆ مه‌دریدى ئیسپانى به‌ ته‌نیا گۆڵێكى ئانتوان گرێزمان له‌ لیسته‌ر ستى ئێنگلیزى برده‌وه‌.

یاری دواخراوی نێوان مۆناکۆ و بوروسیا دۆرتمۆندیش کە بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە ئەڵمانیا لە شەوی سێشەم ئەنجام نەدرا بە ئەنجامی ٣-٢ لە بەرژەوەندی مۆناکۆ بە کۆتا هات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın