توركيا

رووسیا، ئێران و تورکیا لەبارەی لیستی بەشداربووانی کۆنگرەی سووریا رێککەوتن

- نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین بۆ کاروباری سووریا، ئالێکساندەر لاڤرینتیڤ: "توانیمان رێکبکەوین لەسەر لیستی بەشداربووانی کۆنگرەکە".

Mazın Asad  | 20.01.2018 - نوێکردنەوە : 21.01.2018
رووسیا، ئێران و تورکیا لەبارەی لیستی بەشداربووانی کۆنگرەی سووریا رێککەوتن

Moskova

مۆسکۆ - AA

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین بۆ کاروباری سووریا، ئالێکساندەر لاڤرینتیڤ رایگەیاند رووسیا، ئێران و تورکیا لەبارەی لیستی بەشداربووانی کۆنگرەی نیشتمانی دیالۆگی سووریا رێککەوتن.

لاڤرینتیڤ لە دوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی راوێژکاریی لە نێوان رووسیا، ئێران و تورکیا لە شاری سۆچی، رایگەیاند لە کۆبوونەوەکاندا بابەتە سەرەکییەکانی کۆنگرەی نیشتمانی دیالۆگی سووریا دیاری کراون.

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین بۆ کاروباری سووریا گوتیشی: "توانیمان رێکبکەوین لەسەر لیستی بەشداربووانی کۆنگرەکە. لە پێشمان تەنھا یەک دوو رۆژ ماوە تاکو کارەکانی رێککەوتنەکانی دیکە تەواو بێت".

ناوبراو داوای لە نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، ستاڤان دیمستورا کرد کە بەشداری لە کۆنگرەکە بکات و راشیگەیاند کۆنگرەکە گیان بە قۆناغی جنێڤ دەدات.

راشیگەیاند لە پێناو تاوتوێکردنی گشت پرسەکان لە کۆنگرەکەدا پێویستى بە ھەفتەیەک ھەیە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın