وەرزش

سەردەمی جۆن تێری لە چێڵسی کۆتایی دێت

- یاریزانی بە ئەزموونی هێڵی بەرگریی یانەی چێڵسی پێشەنگی پرێمیەر لیگ، جۆن تێری کە رایگەیاندبوو بەم زووانە کۆتایی بە ژیانی وەرزشیی دەهێنێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکەی جێدەهێڵێت.

Muhammet Ali Kemal  | 18.04.2017 - نوێکردنەوە : 21.04.2017
سەردەمی جۆن تێری لە چێڵسی کۆتایی دێت

Ankara

ئەنقەرە- AA

یاریزانی بە ئەزموونی هێڵی بەرگریی یانەی چێڵسی پێشەنگی پرێمیەر لیگ، جۆن تێری کە رایگەیاندبوو کۆتایی بە ژیانی وەرزشیی دەهێنێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکەی جێدەهێڵێت.

جۆن تێری تەمەن ٣٦ ساڵ کە ٢٢ ساڵی تەمەنی لە یانەی چێڵسی بەسەربردووە و یەکێک بووە لە کاپتنەکانی یانەکە، لەگەڵ بلوزدا ١٦ جامی بردووەتەوە.

بە درێژایی ماوەی یارییکردنی لە چێڵسی، ٤ نازناوی پرێمیەر لیگ، ٥ جامی فیدراسیۆن، ٣ جامی خول، ٢ جامی خولی فیدراسیۆن، یەک جامی خولی یانە پاڵەوانەکان و یەک جامی خولی ئەورووپای بردووەتەوە.

جۆن تێری لە کۆتایی ئەم وەرزەدا و بە پێی ئەو پێشنیازانەی لەلایەن یانەکانەوە ئاراستەی دەکرێت، بڕیار لەسەر چارەنووسی دەدات کە ئایا لە ژیانی وەرزشیدا بەردەوام دەبێت یان نا.

ئەو یاریزانە بەریتانییە کە بە هۆی لێهاتووییەوە لە هەریەک لە کۆنترۆڵکردنی تۆپ، بەرگریی بەهێز و درووستکردنی یاریی، وەک یەکێک لە بەرگریکارە سەرکەوتووەکان لەسەر ئاستی ئەورووپا و جیهان دەناسرا، دەبێتە یەکێک لەو ئەستێرانەی لەدوای هەریەک لە دیدێ درۆگبا و فرانک لامپارد، چێڵسی جێدەهێڵێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın