هونەر و كلتوور

سەمای سروش لە سلێمانی

- لە شاری سلێمانی، بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری بەھائییەکانەوە، چالاکییەکی ھونەری ئەنجامدرا.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 23.09.2017 - نوێکردنەوە : 24.09.2017
سەمای سروش لە سلێمانی

As Sulaymaniyah

سلێمانی ـ AA

ئێوارەی دوێنێ هەینی لە دوو کاتی جیاوازدا و لە ھەردوو پارکی ھەواری شار و پارکی ئازادی لە شاری سلێمانی، نمایشی سەمای سروش پێشکەش کرا.

کۆریۆگرافی نمایشەکە، گۆران سەرگەڵویی لەو بارەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "چیرۆکی سەماکە لە ناواخنی ئایینی بەھائی وەرم گرتووە و ھەوڵمداوە لە کۆنسێرتەکەدا کارێکی چێندراوی جوان دروست بکەم".

ئەو گوتی: چالاکییەکە بە بۆنەی یادی ٢٠٠ ساڵەی لەدایکبوونی پێغەمبەری بەھائییەکان، بەھائوڵڵا پێشکەش کرا، تیایدا ١٧ کەس بەشدارییان کرد کە ھەموویان بەھائی بوون و یەکەمجارە بەشداری سەمایەکی لەو شێوەیە دەکەن".

شوێنکەوتوانی بەھائی دەکەونە ناوچەکانی ئێرانەوە، لەو باوەڕەدان کە ئایینەکەیان ئایینێکی یەکتاپەرستییە، حسەین عەلی نوری کە بە بەھائوڵڵا ناسراوە لە ئێران لە سەدەی نۆزدەدا دایمەزراندووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın