هونەر و كلتوور

فێستیڤاڵی چوکلێت و شەکرلەمە و کێک لە ئیستانبوڵ

بۆ یەکەمجار لە تورکیا فێستیڤاڵی چوکلێت و شەکرلەمە و کێک لە مۆزەخانەی Harbiye Askeri لە ئیستانبوڵ کرایەوە.

Ramal Abdullah Mahmood  | 25.03.2017 - نوێکردنەوە : 25.03.2017
فێستیڤاڵی چوکلێت و شەکرلەمە و کێک لە ئیستانبوڵ

Istanbul

ئیستانبوڵ – AA

بۆ یەکەمجار لە تورکیا فێستیڤاڵی چوکلێت و شەکرلەمە و کێک لە مۆزەخانەی Harbiye Askeri لە ئیستانبوڵ کرایەوە.

فێستیڤاڵەکە لەلایەن کۆمپانیای Fio کراوەتەوە و بەرهەمە نوێیەکانی کارگەکانی چوکلێت، شەکرلەمە و کێک لەمیانی ئەم فێستیڤاڵەدا دەخرێنە روو.

دروستکردنی پەیکەری لە کێک درووستکراو بۆ شەهیدی ١٥ی تەمووز عومەر هالیسدەمیر و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ و پێشبڕکێکاری فۆرمیلا وەن لە تیپی مارسیدیس بێنز، مایکڵ شوماخەر و هونەرمەندی بۆب، مارلی سەرنجی ئامادەبووانیان بۆ لای خۆیان راکێشا.

رێکخەری فێستیڤاڵەکە، ئۆرهان سەعاتچی رایگەیاند کە ئەمساڵ بۆ یەکەمجار دەیانەوێت شیرنەمەنی جیاواز پێشکەشی ئامادەبووان بکەن و ٤٢ کارگەی بەرهەمهێنان ی چوکلێت، شەکرلەمە و کێک بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın