هونەر و كلتوور

فەڕەنسا.. خەڵاتی ئۆسکار دابەشکرا

خەڵاتی سینەمایی سیزار لە فەڕەنسا کە بە "خەڵاتی ئۆسکار" ناسراوە دابەشکرا.

Ramal Mahmood  | 25.02.2017 - نوێکردنەوە : 27.02.2017
فەڕەنسا.. خەڵاتی ئۆسکار دابەشکرا

France

پاریس – AA

خەڵاتی سینەمایی سیزارلە فەڕەنسا کە بە "خەڵاتی ئۆسکار" ناسراوە دابەشکرا.

ساڵی ٤٢هەمین رێوڕەسمەکە ئەمساڵ لە پاریس ئەنجام درا. فیلمی "Elle" لە دەرهێنانی دەرهێنەری هۆڵەندی پۆڵ ڤیرهۆڤن خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەست هێنا.

بەهۆی رۆڵگێڕانی بەسەرکەوتوویی لە فیلمی "Elle"دا ئیزابیل هەپێرت خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن و گاسپارد ئوللیەل بەهۆی رۆڵگێڕانی سەرکەوتووانەی لە فیلمی "Juste La Fin Du Monde" خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی پێ بەخشرا.

خاڤێر دۆڵانیش بەهۆی دەرهێنانی فیلمی "Juste La Fin Du Monde" خەڵاتی باشترین دەرهێنەری پێ بەخشرا.

جەیمس تێری بەهۆی رۆڵگێرانی سەرکەوتووانەی لە فیلمی "Chocolat" خەڵاتی دووەم باشترین ئەکتەری پیاو و دێبۆرا لوکوموێنا لە فیلمی "Divines" خەڵاتی دووەم باشترین ئەکتەری ژنی بەدەست هێنا.

سۆلڤیچ ئاسنپاش و یان-لوگ گاگێت-یش بەهۆی سەرکەوتنیان لە فیلمی "L'effet Aquatique" خەڵاتی باشترین سیناریستیانیان وەرگرت. خەڵاتی باشترین فیلمی بینایش بە دەرهێنەری ناودار، کین لۆخ بەخشرا بەهۆی سەرکەوتنی لە فیلمی "Moi, Daniel Blake".

"خەڵاتی شکۆ"ی ئەمساڵی ئۆسکار بە ئەکتەری ناوداری هولیود، جۆرج کلۆنی بەخشرا. بەشی "رێزنانی کارامەیی" لەلایەن ئەکتەری ئەفسانەیی فەڕەنسا، یان پۆڵ بێلمۆندۆ کۆتایی پێهات.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın