لا لیگا.. ریال مەدرید و ئەتلەتیک بلباو یەکسان بوون
- یانەی ریال مەدرید، نەیتوانی هەلی یەکسان بوونی یانەی بارسێلۆنا بقۆزێتەوە و تووشی چاڵی یەکسانبوونی ئەتلەتیک بلباو بوو.
Madrid
مەدرید - AA
یانەی ریال مەدرید، نەیتوانی هەلی یەکسان بوونی یانەی بارسێلۆنا بقۆزێتەوە و تووشی چاڵی یەکسانبوونی ئەتلەتیک بلباو بوو.
شەوی رابردوو، لەچوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی ١٤یەمی خولی لا لیگادا، یانەی ریال مەدرید بووە میوانی یانەی ئەتلەتیک بلباو.
یارییەکەش سەرەڕای چەندین هەلی ئاسان بۆ هەردوولا، بە بێ گۆڵ بە یەکسان بوون بە کۆتا هات.
لە یارییەکەدا، یاریزانی ریال مەدرید، سێرجیۆ رامۆس لە خولەکی ٨٤دا، بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یارییەکە.
بەم ئەنجامەش یانەی ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی ٢٨ خاڵ لە چوارەمی ریزبەندی خولەکەدا، مایەوە.