وەرزش

ماریا شاراپۆڤا دەگەڕێتەوە

- دوای تەواوکردنی ١٥مانگی سزاکەی بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە، تێنسزانی رووسی، ماریا شاراپۆڤا، یەکەم یاریی خۆی لە شتوتگارتی کراوەدا لەرێگەی بانگهێشتێکی تایبەتەوە، ئەنجام دەدات.

Emre Doğan, Muhammet Ali Kemal  | 25.04.2017 - نوێکردنەوە : 26.04.2017
ماریا شاراپۆڤا دەگەڕێتەوە

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

دوای تەواوکردنی ١٥مانگی سزاکەی بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە، تێنسزانی رووسی، ماریا شاراپۆڤا، یەکەم یاریی خۆی لە شتوتگارتی کراوەدا لەرێگەی بانگهێشتێکی تایبەتەوە، ئەنجام دەدات.

ماریا شاراپۆڤا کە رۆژی ٢٦ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ بەهۆی بوونی ماددەی ''مێڵدۆنیۆم'' لە خوێنیدا، کە ماددەیەکی قەدەغەکراوە، ماوەی ١٥ مانگ سزای بەسەردا سەپێنرا و سبەینێ ماوەی سزاکەی تەواودەبێت. لەدوای یاریی چارەکی کۆتایی ئوستراڵیای کراوەدا لە ساڵی ٢٠١٦دا کە بە سێرێنا ویلیامز دۆڕا، لەیەکەم پێشبڕکێی فەرمییدا بەشداریی دەکات.

شاراپۆڤا کە خاوەنی ٥ لە گەورەترین نازناوەکانە، سبەی لەیەکەم یارییدا بەرەوڕووی رۆبێرتا ڤینجی ئیتاڵیی دەبێتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın