وەرزش

نادال گەیشتە نیوەی کۆتایی ئەمریکای کراوە

- لە میانی رکابەرییەکانی ئەمریکای کراوەدا، تێنسزانی ئیسپانی رافائیل نادال بە سێ کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە تێنسزانی رووسی ئاندرێ روبلێڤی، بردەوە.

Muhammet Ali Kemal  | 07.09.2017 - نوێکردنەوە : 07.09.2017
نادال گەیشتە نیوەی کۆتایی ئەمریکای کراوە

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

لە میانی رکابەرییەکانی ئەمریکای کراوەدا، تێنسزانی ئیسپانی رافائیل نادال بە سێ کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە تێنسزانی رووسی ئاندرێ روبلێڤی، بردەوە.

لە دەیەمین رۆژی پاڵەوانێتیی ئەمریکای کراوەدا کە لە شاری نیویۆرک بەڕێوەدەچێت، نادالی یەکەمی ریزبەندیی جیهان بەرەوڕووی روبلێڤی ٥٣هەمینی ریزبەندیی بوویەوە.

نادال توانی بە هەریەک لە ئەنجامەکانی، ٦-١، ٦-٢ و ٦-٢ و بە سێ کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە روبلێڤ بەرێتەوە و سەرکەوێت بۆ نیوەی کۆتایی.

رافائیل نادال رووبەرڕووی براوەی یاریی نێوان رۆجێ فێدرێر و خوان مارتن دێل پۆترۆ، دەبێتەوە و ئەگەر بتوانێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، دەگاتە یاری کۆتایی.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın