سياسەت

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، رووسیا و ئێران

- وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە ئەوان قبووڵی ناکەن پەیەدە بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی بکات و وڵاتانی دڵنیاییدەری ئاگربەستەکەی سووریا، رووسیا و ئێران-یان لەو بابەتە هەستیارە ئاگادار کردووەتەوە.

Selen Temizer, Ramal Abdullah Mahmood, Rewa Mahmut Hasan  | 19.11.2017 - نوێکردنەوە : 20.11.2017
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، رووسیا و ئێران

Antalya

ئانتالیا – AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە ئەوان قبووڵی ناکەن پەیەدە بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی بکات و وڵاتانی دڵنیاییدەری ئاگربەستەکەی سووریا، رووسیا و ئێران-یان لەو بابەتە هەستیارە ئاگادار کردووەتەوە.

دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان، چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە دوێنێ گەورە بەرپرسانی هەرسێ وڵات لە تاران کۆبوونەتەوە و ئامادەکاریی سەرەتاییان کردووە بۆ لووتکەی سۆچی.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیاندا، ئاڵۆگۆڕی بیروڕا کراوە لەبارەی لووتکەی سۆچی کە ٢٢ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت.

مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە ئامانج لە لووتکەکە ئەوەیە کە سێ وڵاتی دڵنیاییدەری ئاگربەستە تاکو ئەمڕۆ توانیوویانە لە چیدا سەرکەوتن بەدەستبهێننن و پێویستە لەمەودوا چ هەنگاوێک بنێن و گوتی: "لە دانوستانەکانی ئاستانادا لەگەڵ رووسیا بە تایبەت لە رووی راگەیاندنی ئاگربەست و دروستکردنی ناوچەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکان هەنگاوی زۆر گرنگمان بڕیووە، بە بەراوورد لەگەڵ ساڵی رابردوو هەلومەرجەکان زۆر گونجاوترن".

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لەدوای لووتکەی سەرکردەکان لە سۆچی، لەچوارچێوەی بڕیارەکاندا، کارەکانی هەرسێ وڵات چڕتر دەکرێتەوە و بەردەوام دەبێت و لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا پەیەدە بانگهێشتی کۆنگرەی گەلانی سووریا دەکرێت کە بڕیارە لە سۆچی بەرێوەبچێت، چاوشئۆغڵو گوتی:

"هەڵبەت هەستیاری ئێمە لەبارەی پەیەدە و یەپەگەوە دیارە. ئەمە واتای ئەوەیە کە بۆ ئێمە قبووڵ کراو نییە کە بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەک بکات. لە سەرەتاوە گوتومانە لە کۆبوونوەی جنێڤیشدا گوتومانە. ئەم هەستیاریەی ئێمە بەردەوام دەبێت. رووسیا و ئێرانیش کە لایەنێکی ئەو لووتکە سێقۆڵییەن ئەمە باش دزانن".

لە بەشێکی تری گوتەکانیدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو باسی لە پرۆسەی جێگیرکردنی هێزی چاودێریی کرد لە ناوچەکانی ئیدلب بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و ئاماژەی بەوەدا لە کۆبوونەوەکەدا باس لە جێگرکردنی تورکیا لە ناوچەی ناوەوە و هێزەکانی رووسیا و ئێرانیش لە دەرەوە لە ماوەیەکی کورتدا، تاوتوێ کراوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی جێگرکردنی هێزی چاودێری لە ئیدلب ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەیەکی کورتدا هاوەڵانیان کۆدەبنەوە بۆ وردەکاری تەکنیکی و دواتر راپۆرتێک دەدەنە لووتکەکە.









بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın