ژيان

ھەڵەبجە.. رێکخراوە مرۆییەکانی تورکیا ٤٥ خیوەتیان بۆ بەشی ناوخۆیی کچان هەڵدا

- لە بەردەوامی ھاوکارییەکانی ھەردوو رێکخراوی مانگی سووری تورکی و ئافاد ، ٤٥ خیوەتی تر لە بەشی ناوخۆیی کچانی زانکۆی ھەڵەبجە جێگیر کران.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 19.11.2017 - نوێکردنەوە : 20.11.2017
ھەڵەبجە.. رێکخراوە مرۆییەکانی تورکیا ٤٥ خیوەتیان بۆ بەشی ناوخۆیی کچان هەڵدا

As Sulaymaniyah

ھەڵەبجە - AA

ئەمڕۆ لە بەشی ناوخۆیی کچانی زانکۆی ھەڵەبجە، ھەردوو رێکخراوی مانگی سووری تورکی و ئافاد، ھەستان بە ھەڵدان و جێگیرکردنی ٤٥ خیوەت لەناو بەشە ناوخۆییەکەدا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەو بەشە ناوخۆییە کە دەکەوێتە بەشی سەرووی شارەکەوە، بە ھۆی بوومەلەرزەکەی شەوی ١٢ی ئەم مانگە زیانی پێگەیشتووە و قوتابیانی کچانی بەشە ناوخۆییەکەش ترسیان ھەیە لە مانەوە لەناو باڵەخانەکەدا.

دوێنێ، ھەردوو رێکخراوی مانگی سووری تورکی و ئافاد ھەستان بە جێگیرکردنی چەند خیوەتێکی تر لەناو نەخۆشخانەکانی شارەکەدا، ئەو خیوەتانە جێگای ٦٠ قەرەوێڵەی تیادا دەکرێتەوە و لەیەک کاتدا دەتوانرێت ٦٠ نەخۆشی تیادا چارەسەر بکرێت".

لەلایەکی ترەوە ، ئەمڕۆ تیمەکانی ھەردوو رێکخراوی مانگی سووری تورکی و ئافاد خواردنی ئامادەکراویان بۆ ھەزار و ٢٠٠ کەسی تر ئامادە کرد و بەسەر بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ و نەخۆشخانەکان و ناوچە زیانلێکەوتووەکانی دەورووبەری ھەڵەبجەدا دابەشکرد.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın