هونەر و كلتوور

یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی مزگەوتی سەلیمیەیان کردووە

ساڵی رابردوو یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی مزگەوتی سەلیمیەیان کردووە کە یەکێکە لە شاکارەکانی میمار سینان.

Ramal Mahmood  | 19.01.2017 - نوێکردنەوە : 19.01.2017
یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی مزگەوتی سەلیمیەیان کردووە

Edirne

ئەدیرنە – AA

ساڵی رابردوو یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی مزگەوتی سەلیمیەیان کردووە کە یەکێکە لە شاکارەکانی میمار سینان.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری گەشتیاری و کلتوری ئەدیرنە ئەحمەد هاجیئۆغڵو بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، کە لە هەموو جیهانەوە گەشتیاران روو دەکەنە مزگەوتی سەلیمییە. گوتی: "جگە لە تورکیا گەشتیاران لە هیندستان، ژاپۆن و چینەوە سەردانی مزگەوتی سەلیمە دەکەن. ساڵی رابردوو یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی ئەم مزگەوتەیان کردووە".

ئەم مزگەوتە بە فەرمانی سوڵتانی عوسمانی سەلیمی دووەم لە ساڵی ١٥٦٨-١٥٧٥ لەسەر رووبەری دوو هەزار و ٤٧٥ مەتر چوارگۆشە بونیاتنراوە کە حەرەمی مزگەوتەکە هەزار و ٦٢٠ مەتر چوارگۆشەیە. لە بەردی داتاشراو دروست کراوە و لە مێژووی تەلارسازیشدا بە بەرفراوانترین شوێن وەسفکراوە.

لە مزگەوتەکەدا یەک گومبەز هەیە وەک ئاماژەیەک بۆ یەکتایی خوا و چوار منارەشی تیادایە وەک هێمایەک بۆ چوار خەلیفەکەی موسوڵمانان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın