هونەر و كلتوور

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی یارییە ئاگرینەکان لە هۆڵەندا

Muhammet Ali Kemal  | 20.08.2017 - نوێکردنەوە : 01.09.2017
 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی یارییە ئاگرینەکان لە هۆڵەندا

Netherlands Antilles

لاهای - AA

لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی یارییە ئاگرینەکاندا کە هەموو ساڵێک لە هۆڵەندا بەرێوەدەچێت، ئیسپانیا بووە پاڵەوانی ئەو پێشبڕکێ رەنگاوڕەنگ و دڵرفێنەی ئەنجامدرا.

لە پێشبڕکێی فێستیڤاڵەکەدا کە لە کەناراوەکانی شاری لاهای بەڕێوەدەچێت و لە لایەن دەزگای شیڤینینگنەوە سازکراوە و ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت، ئەمساڵ هەریەک لە هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا، پۆڵەندا، چین، فەڕەنسا، ژاپۆن، بەلجیکا، پورتوگال و ئیسپانیا بەشدارییان کرد.

لە کێبڕێییەکی یارییە ئاگرینەکانیشدا کە لەنێوان هەڵبژاردەی ئەو وڵاتانەدا سازکرا، ئیسپانیا پلەی یەکەم، بەلجیکا دووەم و هۆڵەندا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا. ساڵی رابردووش بە هەمان شێوە ئیسپانیا پلەی یەکەمی بەدەستهێنابوو.

لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن دەزگاکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە فێستیڤاڵەکە کە گەورەترین فێستیڤاڵی یارییە ئاگرینەکانە لە ئەورووپا، ئەمساڵ بووەتە جێگەی بایەخ و سەرنج و زیاتر لە ٣٤٠ هەزار کەس بەشدارییان تیادا کردووە.

ئەو هەڵبژاردانەی لە پێشبڕکێکەدا کە لە دەریای باکوور و لەسەر پاپۆڕ بەڕێوەچوو، بەشدارییان کرد، بۆ ماوەی ١٥ خولەک هونەر و توانای خۆیان لە رێگەی ئەو یارییە ئاگرینانەوە نیشاندا کە تەقاندیان بە ئاسماندا.

بەشدارانی پێشبڕکێکە، بە لە ئەنجامدانی نمایشەکە لە لایەن هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە، وەک رێزێک لە گیانی ئەو کەسانەی لە هێرشە تیرۆریستییەکەی بارسێلۆنادا گیانیان لەدەستدا، بۆ ماوەی خولەکێک بە بێدەنگی وەستان.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın