دیمەنی دڵڕفێنی ئیستانبوڵ لە ساغر هانەوە
- هارون رەشید گۆکتاش لە کاتێکدا سەرقاڵی کاری دەستگێڕی بووە کە بانی ساغر خان لە ئەمینئۆنو دەبینێت بەدەستەکانی خۆی هەندێک شتی وەک شوێنەواری مێژوویی لەسەر هەڵدەکۆڵێت.
Istanbul
ئیستانبوڵ – AA
هارون رەشید گۆکتاش لە کاتێکدا سەرقاڵی کاری دەستگێڕی بووە کە بانی ساغر خان لە ئەمینئۆنو دەبینێت بەدەستەکانی خۆی هەندێک شتی وەک شوێنەواری مێژوویی لەسەر هەڵدەکۆڵێت. لە ئێستادا وەک بنکەیەکی رۆشنبیری و هونەری رۆژانە ژمارەیەک گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی سەردانی ئەو شوێنە دەکەن.
هارون رەشید گۆکتاش بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری نیغدەوە هاتۆتە ئیستانبوڵ، باوکی شتی کۆنەی لەسەر عەرەبانە کڕیووە و فرۆشتووە و خۆیشی بە کاری دەستگێڕییەوە سەرقاڵ بووە.
گوتیشی: "دواتر کاکم بە ژێر سەربانی گەڕەکی مەرجان و ساغر هاندا دەڕوا و ئێرە دەبینێت. دوای ئەوەی هاتمە ئێرە تێگەیشتم کە کۆڵانەکانی ئیستانبوڵ-م لەناو کێشمەکێشی خەمی بارزگانیدا لەدەست داوە. وەک بڵێی لە ئیستانبوڵ نەژیابم".
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە دەیەوێت سەربانی ساغر خان بکاتە ناوەندێکی کولتووری و هونەری و گوتی: "لێرە ئیستانبوڵ بە ناخی خۆیەوە، بە راستەقینەییەوە، بە بایەکەوە، بە باڵندەکانییەوە، بە باران و بەفریەوە دەبیندرێت".