هونەر و كلتوور

دەرهێنەری فیلمی بەناوبانگی "Rocky" گیانی لەدەستدا

Umur Koçak Semiz, Rewa Mahmut Hasan  | 17.06.2017 - نوێکردنەوە : 17.06.2017
دەرهێنەری فیلمی بەناوبانگی "Rocky" گیانی لەدەستدا

لۆنس ئەنجلس

دەرهێنەری فیلمە بەناوبانگەکانی " رۆکی" و"منداڵی کاراتی"، جۆن جەی ئاڤیلدسەن لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئانسۆنی ئاڤیلدسەن کوڕی جۆن ئاڤیلدسەن ئاشکرای کرد کە باوکی چارەسەریی بۆ نەخۆشی شێرپەنجەی پەنکریاس وەرگرتووە و لە نەخۆشخانەی سیداراس-سینائی گیانی لەدەست داوە.

ئەکتەری بەناوبانگی فیلمی Rocky ، سیلڤەستەر ستالۆن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە گیانلەدەستدانی ئاڤیلدسەن دەربڕیوە و نووسیویەتی "بۆ هەموو شتێکم قەرزاری ئاڤیلدسەنم. ئارامی و ئازایەتی ئەو ژیانی منی گۆڕی".

ئاڤیلدسەن لە ساڵی ١٩٣٥ لە ئۆواک پارک لە ویلایەتی ئیلینۆی لەدایک بووە و دەرچووی زانکۆی نیویۆرکە و وەک نووسەری رێکلام کاری دەکرد دواتر لە ساڵی ١٩٧٠ دا دەستی داوەتە کاری سینەمایی و لە ساڵی ١٩٧٦ دا فیلمی رۆکی دەرهێناوە و ناوبانگی پەیدا کردووە. تێچووی ئەو فیلمە یەک ملیۆن دۆلار بووە و لە ٢٨ رۆژدا تۆمار کراوەو. خەڵاتەکانی ئۆسکاری بۆ " باشترین فیلم و باشترین دەرهێنەری" پێبەخشراوە.

لە ساڵی ١٩٨٤ فیلمێکی دیکەی بەناوی منداڵە کاراتیەکە دەرهێنا و ناوبانگێکی دیکەی پەیدا کرد.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın