"فیستیڤاڵى سلێمانى بۆ دەقى شانۆى کوردى"
له‌هۆڵی ته‌وارى شارى سلێمانى به ئاماده‌بوونی وەزیرى رۆشنبیرى و لاوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و شانۆکاران و رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان، فیستیڤاڵى سلێمانی بۆ ده‌قی شانۆی کوردی ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد.
As Sulaymaniyah
سلێمانى-AA
سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندانی کوردستان لقی سلێمانی به‌هاوکاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر/ به‌شی هونه‌ری شانۆ فیستیڤاڵی سلێمانی بۆ ده‌قی شانۆی کوردی ئەنجامدا و ئه‌مڕۆش ده‌ستی به کاره‌کانی کرد، فیستیڤاڵەکە لە ئەمرۆ 27-3 بۆ 31-3 به‌رده‌وام ده‌بێت و وابڕیاریشه له‌و ماوه‌یه‌دا 9 ده‌قی شانۆیی نمایش بکرێت.
سه‌ره‌تایى فیستیڤاڵەکە نه‌قیبی سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندان سلێمانی نیاز نوری،گوتاری سه‌ندیکای پێشکه‌ش کرد‌و رایگه‌یاند: "بۆ ئه‌م فیستیڤاڵه له ده‌رگای زۆر که‌سمان دا‌و ده‌ستیان به ڕوومانه‌وه ناو بێجگه له‌چه‌ند لایه‌نێکی که‌م هیچ کەسێک هاوکارى ماددى نەکردوین، هه‌ر له وتاره‌که‌یدا پێشنیاری بۆ پارێزگاری سلێمانی کرد که سندوقێکی هاوکاری بۆ پاڵپشتی هونه‌ر دابنرێت تاوەکو هونەرمەندانى شانۆکار بتوانن لە بوارەکەیاندا خزمەتى زیاتر بکەن".
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردار قادر به وه‌كاله‌ت لە فیستیڤاڵەکەدا گوتی: "بەبۆنەى رۆژى جیهانى شانۆوە پیرۆزبایى خۆم ئاراستەى سەرجەم شانۆکارانى ھەرێمی کوردستان دەکەم بەتایبەت شانۆکارانى سلێمانى".
گوتیشى:" ئه‌و سندوقه‌ی کە نیازنورى نەقیبى سەندیکاى هونەرمەندانى سلێمانى پێشنیاری بۆ کرد دابین ده‌که‌ین، بەوەى بودجه‌ی مانگانه‌ی پارێزگای سلێمانی 10 ملیۆن ديناره له‌و پاره‌یه‌ش یه‌ک ملیۆنی بۆ شانۆ ته‌رخان ده‌که‌ین".
پاشان شانۆیی(خه‌ونی جه‌نگاوه‌رێک ) له ده‌رهێنانی مۆفه‌ق عارف لهۆنی نمایشکرا، دواتریش شانۆیی (کوێخا) له هۆڵی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان نمایشکرا که له ده‌رهێنانی شه‌ماڵ فه‌همی بوو.
بڕیاریشه سبه‌ینێ 28-3-2017 سه‌عات 10ی به‌یانی گفتوگۆیه‌ک ده‌رباره‌ی (ده‌ق له شانۆی کوردی‌دا مێژوو ئاینده) له ته‌لاری هونه‌ر به‌ڕێوه بچێت و پاشانیش کاره‌کانی دووه‌م ڕۆژی فێستیڤاڵه‌که به پێی به‌رنامه‌ی کار به‌ڕێوه بچێت.
شانۆکار و ئەندامى کارگێڕى فیستیڤاڵەکە کەمال عەلى بە ئاژانسى ئانادۆڵوی رایگه‌یاند "فێستیڤالی سلێمانی بۆ ده‌قی شانۆیی کوردی به به‌شداری 9 ده‌قی شانۆیی له هۆڵی ته‌واری شاری سلێمانی ده‌ست به کاره‌کانی خۆی کرد کە ماوەى چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.
گوتیشی: "فێستیڤاڵه‌که له ئاستی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌کۆی 9 ده‌ق حه‌وتیان به‌شداری پێشبڕکێیه‌کان ده‌که‌ن و دوو ده‌قیش له شاره‌کانی که‌رکوک و شاری دیاربەکر وه‌ک میوان به‌شدار ده‌بن".
ئاماژەى بۆئەوەشکرد:" قەیرانەکانى هەرێمى کوردستان نەى توانیوە کاریگەرى تەواوى هەبێت لەسەر شانۆ لە شارى سلێمانى، وە بەردەوام شانۆکاران شانۆکانیان نمایشکردووە، وەک شانۆکارانیش بەڵێنمان داوە کە بەردەوام بین تاوەکو خزمەتى زیاترى بوارى شانۆى کوردى بکەین".