هونەر و كلتوور, ژيان

"میستەر ئەربیل" لە قەڵا، یادی نەورۆز دەکەنەوە

گروپی میستەر ئەربیل کە ئامانجی گەیاندنی پەیامی برایەتی و پێکەوە ژیانە، لەجەژنی نەورۆزدا بە جلی رەنگاوڕەنگی کوردی و نەتەوە و تیرە جیاوازەکانەوە یادی بۆنەکە دەکەنەوە.

Rewa Mahmut Hasan  | 21.03.2017 - نوێکردنەوە : 22.03.2017
"میستەر ئەربیل" لە قەڵا، یادی نەورۆز دەکەنەوە

Arbil

هەولێر - AA

گروپی میستەر ئەربیل کە ئامانجی گەیاندنی پەیامی برایەتی و پێکەوە ژیانە، لەجەژنی نەورۆزدا بە جلی رەنگاوڕەنگی کوردی و نەتەوەو تیرە جیاوازەکانەوە یادی بۆنەکە دەکەنەوە.

میستەر ئەربیل گرووپێکی گەنجانن و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام خاوەنی ٨٠ هەزار شوێنکەوتووەو لەماوەیەکی کەمدا ژمارەی ئەندامانیان لە ٢٠ ەوە بۆ ٤٠ کەس بەرزبۆتەوە.

ئەو گرووپە گەنجە لە رۆژی نەورۆزدا لەسەر قەڵا بەجلی ئاڵاو واڵاوە یادەکەیان کردەوەو زۆرێک لە فۆتۆگرافەران ئامادەبوون بۆ وێنەگرتنیان.

ئەندامی چالاکی گرووپەکە گۆران پشتیوان لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئاناۆدڵو ئاماژە بەوە دەکات لەگەڵ هاتنی جەژنی نەورۆزدا حەزیان کردووە پەیامی ئاشتی و پێکەوە ژیان بە دانیشتوانی هەرێم بگەیەنن و گوتی "لەهەر نەتەوەو دینێک بێت کێشەمان نییەو جلوبەرگەکانیان دەپۆشرێت".

ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە تەنیا جلوبەرگی کوردی ناپۆشتن بەڵکو جلی نەتەوەکانی تری وەک تورکمان و عەرەب و ئاشووریش ئەندامی ئەو گرووپەن و پێکەوە جلوبەرگ دەپۆشن و بەوچەشنەش پەیامی ئاشتی بڵاو دەکەنەوە لە ناو کۆمەڵگەدا کە لەئێستادا شەڕوتوندوتیژی تێدا باڵادەستە.

ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان وەک گەنجانی گرووپی میستەر ئەربیل پرۆژەی جیاوازیان هەیە بەبێ ئەوەی هیچ یارمەتییەک لە حکوومەتەوە وەگرن کارەکانی خۆیان رادەپەڕێنن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın