نمایشی ئاگری ئانادۆڵو لە تبلیسی
- گرووپی سەمای ئاگری ئانادۆڵو کە لە میانی گەشتە جیهانییەکەیاندا ماوەی دوو رۆژە دەستیان کردووە بە چالاکییەکانیان لە شاری باتومی لە جۆرجیا، نمایشی خۆیان پێشکەشی هونەردۆستانی شاری تبلیسی پایتەخت کرد.
T bilisi
تبلیسی – AA
گرووپی سەمای ئاگری ئانادۆڵو کە لە میانی گەشتە جیهانییەکەیاندا ماوەی دوو رۆژە دەستیان کردووە بە چالاکییەکانیان لە شاری باتومی لە جۆرجیا، نمایشی خۆیان پێشکەشی هونەردۆستانی شاری تبلیسی پایتەخت کرد.
لە ٢٥ەمین ساڵیادی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی تورکیا و جۆرجیا گرووپی سەمای ئاگری ئانادۆڵو بە نمایشەکانیان لە شاری تبلیسی سەرنجی ئامادەبووانیان بۆ خۆیان راکێشا.
نمایشەکە لە هۆڵی ناوەندی کۆنسێرتەکانی شاری تبلیسی بەڕێوەچوو و باڵیۆزی تورکیا لە تبلیسی، فاتما جەرەن یازگان و وەزیران، دیپلۆماتکاران و خاوەنکار و هونەردۆستانی جۆرجایش ئامادەی نمایشەکە بوون.
دوای نمایشەکە بەڕێوەبەری دیمەنی هونەری گرووپەکە، مستەفا ئەردۆغان رایگەیاند کە کولتووری تورکیا و جۆرجیا لە یەکەوە نزیکن و گوتیشی: "ئەمڕۆ پەنجاهەزارەمین نمایشمان پێشکەش کرد. هاوشێوەی شاری باتومی لێرەش هۆڵەکە پڕ پڕ بوو لە ئامادەبوو".
بە نمایشێکی دیکەی گرووپەکە لە شاری تبلیسی سبەی گەشتی جۆرجیا کۆتایی پێ دێت.