هه‌كاری.. رێكخستنی چالاكی "هه‌كاری - سه‌ما و ره‌نگی كولتووره‌كان"
- به‌رنامه‌ی چالاكی "هه‌كاری - سه‌ما و ره‌نگی كولتووره‌كان" كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كولتوور و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌وانی هه‌كاریه‌وه رێكخرابوو، له لایه‌ن هاووڵاتيانه‌وه به گه‌رمی پێشوازیی لێكرا.
Hakkari
هه‌كاری - AA
به‌رنامه‌ی چالاكی "هه‌كاری - سه‌ما و ره‌نگی كولتووره‌كان" كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كولتوور و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌وانی هه‌كاریه‌وه رێكخرابوو، له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به گه‌رمی پێشوازیی لێكرا.
چالاكيیه‌كه كه له ناوه‌ندی کولتووری ئه‌تاتورك به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانی، جونه‌یت ئه‌پجیم گوتارێكی پێشكه‌شكرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌رنامه‌یه‌كی گرنگیی كولتووریان رێكخستووه.
ئه‌پجیم باسی له‌وه كرد كه شانازی ده‌كه‌ن به رێكخستنی به‌رنامه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه و، گوتی: "ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 80 كه‌س ده‌چنه سه‌ر شانۆ. به‌ڕاستی ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه. ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌كاری ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ به‌رنامه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه كه 80 كه‌س له‌خۆ بگرێت".
چالاكییه‌كه كه به نمایشی كۆمه‌ڵگای ئه‌ربانه ده‌ستی پێكرد، پاشان به سه‌مای زه‌یبه‌ك و ته‌كه به‌رده‌وامبوو.
دوای میوزیكی توركی و كوردی، شه‌وی خه‌نه‌به‌ندان به‌شێوازی نه‌ریتی شاره‌كه رێكخرا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن