وەرزش

تۆپی پێ پێش و دوای میسی

یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ تۆپی پێی، لیۆنێل میسی ماوەی 13 ساڵە درێسی یانەی بەرشەلۆنە دەپۆشێت و لەماوەی ئەو ساڵانەدا چەندین ژمارەی پێوانەیی شکاندووە.

Muhammet Ali Kemal  | 09.02.2017 - نوێکردنەوە : 12.02.2017
تۆپی پێ پێش و دوای میسی

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ تۆپی پێی، لیۆنێل میسی ماوەی 13 ساڵە درێسی یانەی بەرشەلۆنە دەپۆشێت و لەماوەی ئەو ساڵانەدا چەندین ژمارەی پێوانەیی شکاندووە.

لیۆنێل میسی توانیویەتی 27 گۆڵ لە رێگەی لێدانی راستەوخۆوە تۆماربکات کە دوایینیان لەیاری یانەکەی بەرامبەر یانەی ئەتلەتیکۆ بلباودا بوو لەمیانی رکابەرییەکانی خولی ئیسپانی ناسراو بەلا لیگا، دوای تۆمارکردنی ئەو گۆڵەش ناوی چووە مێژووی یانە کەتەلۆنییەکەوە.

میسی نەک تەنها لە یارییەکانی لا لیگا و یارییەکانی دیکەی یانەکەیدا بەڵکو لە ریزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و لەسەر ئاستی جیهانیش، زۆر ژمارەی پێوانەیی شکاندووە. لەوانەش؛ زۆرترین گۆڵی لە لا لیگادا تۆمارکردووە، زۆرترین گۆڵی لە وەرزێکدا تۆمارکردووە، زۆرترین گۆڵی بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆمارکردووە، زۆرترین جار تۆپی ئاڵتوونیی (بالندۆر)ی بردووەتەوە و چەندین ژمارەی پێوانەیی دیکە.

لەسەر ئاستی جیهانیش، میسی ئەستێرە لە لووتکەی ئەو یاریزانانەدا دێت کە لە وەرزێک و لە ساڵێکدا زۆرترین گۆڵیان تۆمارکردووە. ئەو بەتۆمارکردنی 73 گۆڵ لە وەرزێکدا ژمارەی پێوانەیی لە یاریزانی ئەڵمانی، گێرد مولەر سەندەوە کە بریتی بوو لە 67 گۆڵ. ئەمە جگە لەوەی ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە بەتۆمارکردنی 91 گۆڵ لە ساڵێکدا جارێکی دیکە پێش مۆلەر کەوت کە 85 گۆڵی لە ساڵیکدا بەناوەوە بوو.

لیۆنێل میسی بەتۆمارکردنی، 484 گۆڵ بەدرێسی یانەی بەرشەلۆنەوە، بووە ئەو یاریزانەی زۆرترین گۆڵی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە تۆمارکردووە. پێشتر ئەو ژمارە پێوانەییە بەتۆمارکردنی، 232 گۆڵ بۆ یانەکە بەناوی سیزار رۆدریگێزەوە بوو، بەڵام لە ئێستادا بەجیاوازییەکی زۆر میسی پێشیکەوتووە.

میسی بە بەرزکردنەوەی 29 جام، بووەتە خاوەنی نازناوی ئەو یاریزانەی زۆرترین جامی بۆ بەرشەلۆنە بەرزکردووەتەوە. ژمارەی پێوانەیی پێشووش بەناوی چاڤی هێرناندزەوە بوو بە 25 جام.

ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە بە بردنەوەی زۆرترین تۆپی ئاڵتوونیی (بالندۆر) لە لووتکەی ئەو یاریزانانەدا دێت کە تۆپەکەیان بردووەتەوە.

لیۆنێل میسی بەدرێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە کە وەک لاوترین یاریزان (18 ساڵ و 357 رۆژ) بەشداریی جامی جیهانیی لەگەڵ هەڵبژاردەکەدا کردووە، توانیویەتی 56 گۆڵ تۆماربکات و ببێتە خاوەنی ژمارەی پێوانەیی کە بەناوی گابرێل باتیستوتاوە بوو بە 56 گۆڵ.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın