وەرزش

دیمبا با واز لە یاریکردن ناهێنێت

یاریزانی ئێستای یانەی شەنگهای شینخوای چینی و پێشووی فەنەر باهچەی تورکی، دیمبا با داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە.

Sangar Hamad Azeez  | 20.07.2016 - نوێکردنەوە : 20.07.2016
دیمبا با واز لە یاریکردن ناهێنێت

ئیستانبوڵ

یاریزانی ئێستای یانەی شەنگهای شینخوای چینی و پێشووی فەنەر باهچەی تورکی، دیمبا با داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە.

یاریزانی یانەی شەنگهای شینخوای چینی، دیمبا با کە هەفتەی رابردوودا تووشی پێکانێکی سەخت هات، ئاشکرای کرد کە دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە یاریگاکان.

ئەو یاریزانە رایگەیاند کە سەرەڕای ئەوەی پێکانەکەی سەختە و تەمەنیشی ٣١ ساڵە بەڵام واز لە یاریکردن ناهێنێت و دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی دەگەڕێتەوە یاریگاکان و درێژە بە ژیانی وەرزشی دەدات.

پێشتردیمبا با لە یانەکانی وێستهام، نیوکاسڵ، چێلسی و فەنەرباهچە یاریی کردووە و لە گواستنەوەی زستانەی رابردوودا چووە رێزی یانەی شەنگهای شینخوای چینی و لەگەڕی ١٨و لە خولەکی ٦٤دا بەهۆی بەریەک کەوتن لەگەڵ یاریزانێکی چینی هەردوو ئیسكی قاچی راستی شکا و ئەگەری هەیە بۆ ماوەی یەک ساڵ لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

دیمبا با لە کۆی ١٨ یاری لەگەڵ یانەی شەنگهای شینخوای چینی، ١٦ گۆڵی تۆمار کردووە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın