وەرزش

رۆناڵدۆ دەیەوێت کۆی باڵۆندۆر و منداڵەکانی وەک ژمارەی درێسەکەی لێبکات

- ئەستێرەی هەڵبژاردەی پرتوگال و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەوێت ببێتە خاوەن ٧ منداڵ و ٧ باڵۆندۆر.

Sangar Hamad Azeez  | 17.11.2017 - نوێکردنەوە : 19.11.2017
رۆناڵدۆ دەیەوێت کۆی باڵۆندۆر و منداڵەکانی وەک ژمارەی درێسەکەی لێبکات

Ankara

ئەنقەرە - AA

ئەستێرەی هەڵبژاردەی پرتوگال و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەوێت ببێتە خاوەن ٧ منداڵ و ٧ باڵۆندۆر.

رۆناڵدۆ کە خاوەنی چوار باڵۆندۆرە، دڵنیایە لەوەی کە خەڵاتی ئەمساڵیش بۆ ئەم دەبێت و لەبارەیەوە رایگەیاند: "دڵنیام لەوەی کە ئەمسالێش خەڵاتی باڵۆندۆر بەدەست دەهێنم. کارێکی گرنگ دەبێت کە پێنجەمین خەڵات بەدەست بهێنم. ئارەزوو دەکەم وەرزەکانی داهاتووش لەسەر ئەو ئاستەی ئێستام بەردەوام بم و ئەو خەڵاتە ببەمەوە . ئامانجم ئەوەیە حەوت خەڵاتی باڵۆندۆر بەدەست بهێنم".

رۆناڵدۆی تەمەن ٣٢ ساڵ تیشکی خستە سەرئەوەی کە بەو دوایانە زیاتر گرنگی خێزانی بۆ دەرکەوتووە و گوتی: "ئیدی وا بەرەو ٣٣ ساڵی دەچم، ژیانی من تەنیا تۆپی پێ نییە. ئارەزوو دەکەم حەوت منداڵم هەبێت".

ئەستێرەکەی ریال مەدرید باسی لە کەمی گۆڵتۆمارکردنەکانیشی کردووە و رایگەیاندووە "من رەخنە لەو کەسانە ناگرم کە پرسیاری کەمی گۆڵتۆمارکردنم لێدەکەن، بەڵام ئەوەی لام سەیرە دەچمە ماڵەوە ئەندامانی خانەوادەکەم هێرشم دەکەنە سەر لەوەی گۆڵ تۆمارناکەم و دەپرسن چیت لیهاتووە؟".

کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە سەرەتای وەرز سزای چوار یاری سڕکردنی بەسەردا سەپێندرا لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لە حەوت یاری تەنیا یەک گۆڵی تۆمار کردووە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın