وەرزش

ریال مەدرید بەسێ گۆڵ سێ خاڵی بردەوە

لەمیانی رکابەرییەکانی هەفتەی 22ەمی خولی نایابی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ (لا لیگا)، یانەی ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەئەنجامی 3-1 لە یانەی ئۆساسۆنای بردەوە.

Muhammet Ali Kemal  | 12.02.2017 - نوێکردنەوە : 13.02.2017
ریال مەدرید بەسێ گۆڵ سێ خاڵی بردەوە

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

لەمیانی رکابەرییەکانی هەفتەی 22ەمی خولی نایابی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ (لا لیگا)، یانەی ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەئەنجامی 3-1 لە یانەی ئۆساسۆنای بردەوە.

لەو یارییەدا کە لە یاریگای ئەلسادار بەڕێوەچوو لە خولەکی 24دا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد، دواتر و لەخولەکی 62دا ئیسکۆ و لە خولەکی سێی زیادکراوی کۆتاییدا لوکاس ڤازکێز، گۆڵی دووەم و سێیەمیان بۆ یانەی شاهانە تۆمار کرد. تاکە گۆڵەکەی یانەی خاوەن ماڵیش لە خولەکی 33دا لەلایەن سێرجیۆ لیۆنەوە تۆمار کرا.

دوای ئەو بردنەوەیە ریال مەدرید ژمارەی بردنەوەکانی لەم وەرزەی لا لیگادا بۆ 15 سەرکەوتن بەرزکردەوە و ژمارەی خاڵەکانیشی گەیاندە 49، سەرەڕای ئەوەی دوو یاریی نەکردووە، بەڵام گرەنتی ئەوەی کرد کە ئەم هەفتەیەش پێشەنگی خولەکەیە. لەبەرامبەردا یانەی ئۆساسۆنا ماوەی 14 یارییە تامی بردنەوەی نەکردووە و بەکۆکردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی 18یەمی لا لیگادایە.

- رامۆس بۆ جاری 500 درێسی ریال مەدریدی پۆشی

یاریزانی هێڵی بەرگریی یانەی شاهانە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، سێرجیۆ رامۆس لە یارییەکەدا بۆ جاری 500 درێسی یانەی ریال مەدریدی پۆشی.

سێرجیۆ رامۆسی تەمەن 30 ساڵ ماوەی 12 وەرزە لە ریزەکانی یانەی شاهانەدایە، تا ئێستا لە لا لیگادا 350 جار، لە خولی یانە پاڵەوانەکاندا 36 جار، لە جامی شای ئیسپانیادا 39 جار، لە جامی سوپەری ئیسپانیادا 10 جار، لە جامی جیهانی یانەکاندا 3 جار و لە جامی سوپەری ئەورووپادا 2 جار درێسی یانەی ریال مەدریدی پۆشیوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın