وەرزش

ریال مەدرید یەکەم یاری بە رابەرایەتی زیدان بردەوە

له‌ چوارچێوەی یارییەکانی هه‌فته‌ی ١٩ی خولی لالیگادا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌ پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکۆرونیای بردەوە.

Sangar Hamad Azeez  | 10.01.2016 - نوێکردنەوە : 13.01.2016
ریال مەدرید یەکەم یاری بە رابەرایەتی زیدان بردەوە

مەدرید

لەم یارییەدا وا دەردەکەوت کە یاریزانانی یانە شاهانەکە زۆر بە پەرۆشن بۆ ئەوەی یەکەم سەرکەوتن لەگەڵ راهێنەرە نوێکەیان زینەدین زیدان تۆمار بکەن.

لەگەڵ دەست پێکردنی یارییەکەدا یاریزانانی ریال کۆنترۆلێ یارییەکەیان کرد و هەتا لە خولەکی ١٥دا یاریزان کەریم بنزیما گۆڵی یەکەمی بۆ ریال مەدرید تۆمار کرد، دوای ئەم گۆڵەش یاریزانی وێلزی گاریس بەیل لە خولەکەکانی ٢٢، ٤٩ و ٦٣ دا هاتریکی تۆمار کرد، پاشان کەریم بنزیما هات و لە خولەکی ٩١دا گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی یانەکەی تۆمار کرد و بەم گۆڵەش کۆتایی بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکانی ریال مەدرید هات.

بەم بردنەوەیەش یانەی ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی ٤٠ خاڵ لە ١٩ یاریدا لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکە مایەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın