وەرزش

شاراپۆڤا پاڵەوانیەتی کراوەی تیانجین-ی بە دەست هێنا

- لە یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتی کراوەی تیانجیندا، کچە تێنسزانی رووسی، ماریا شاراپۆڤا بە دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە کچە تێنسزانی بیلاڕووسی، ئارینا سابالێنکای بردەوە و بووە پاڵەوان.

Mutlu Demirtaştan, Muhammet Ali Kemal  | 15.10.2017 - نوێکردنەوە : 16.10.2017
شاراپۆڤا پاڵەوانیەتی کراوەی تیانجین-ی بە دەست هێنا

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتی کراوەی تیانجیندا، کچە تێنسزانی رووسی، ماریا شاراپۆڤا بە دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە کچە تێنسزانی بیلاڕووسی، ئارینا سابالێنکای بردەوە و بووە پاڵەوان.

یارییەکە لە شاری تیانجین رۆژهەڵاتی چین بەڕێوەچوو و ماوەی دوو کاتژمێر و پێنج خولەکی خایاند، شاراپۆڤا بە دوو کۆمەڵە و بە ئەنجامەکانی هەریەک لە ٧-٥ و ٧-٦ سەرکەوتنی بەسەر سابالێنکادا بەدەستهێنا.

بەو شێوەیەش شاراپۆڤا کە لە ریزبەندی ٨٦ی کچە تێنسزانانی جیهاندایە و تەمەنی ٣٠ ساڵە، دوای ١٥ مانگ لە سزادانی بە هۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە، یەکەمین پاڵەوانێتیی بەدەست هێنا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın