وەرزش

لیۆنێل مێسی رێکۆردێکی تازەی تۆمار کرد

یاریزانی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، لیۆنێل مێسی لەم وەرزەدا لە پێنج یاری یەکەمدا نۆ گۆڵی تۆمار کردووە و بەم شێوەیەش بە پێی داتاکان باشترین ئاستی پێشکەشکردووە لە مێژووی وەرزشی خۆییدا.

Sangar Hamad Azeez  | 20.09.2017 - نوێکردنەوە : 21.09.2017
لیۆنێل مێسی رێکۆردێکی تازەی تۆمار کرد

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

یاریزانی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، لیۆنێل مێسی لەم وەرزەدا لە پێنج یاری یەکەمدا نۆ گۆڵی تۆمار کردووە و بەم شێوەیەش بە پێی داتاکان باشترین ئاستی پێشکەشکردووە لە مێژووی وەرزشی خۆییدا.

لیۆنێل مێسی کە وا لێکدەدرایەوە دوای رۆیشتنی نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی، ئاستی دابەزێت لە پێنج هەفتەی یەکەمی ئەمساڵ ئاستێکی بێوێنەی پێشکەش دەکات.

لیۆنێل مێسی تەمەن ٣٠ ساڵان لەم وەرزەدا لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئالاڤێس دوو گۆڵ، ئیسپانیۆڵ سێ گۆڵ و ئەیباڕ چوارە گۆڵی تۆمار کردووە .

لیۆنێل مێسی پێشتر لە وەرزی ٢٠١١ -٢٠١٢ لە پێنج یاری یەکەمدا توانی هەشت گۆڵ تۆمار بکات.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın