وەرزش

مۆرینهۆ گڵۆپی سەوز بۆ زلاتان دادەگیرسێنێت

- راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلزی، خۆزێ مۆرینهۆ بە دوری نازانێت، کە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ ساڵێکی دیکەش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

Sangar Hamad Azeez  | 15.07.2017 - نوێکردنەوە : 15.07.2017
مۆرینهۆ گڵۆپی سەوز بۆ زلاتان دادەگیرسێنێت

ئەنقەرە

راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، خۆزێ مۆرینهۆ بە دوری نازانێت، کە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ ساڵێکی دیکەش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێی خولی پرێمەرلیگی ئینگلیزی، کە لە ئەمریکا ئەنجامی دەدات، راهێنەری یانەی شەیتانە سوورەکان، مۆرینهۆ باسی لە ئەگەری درێژکردنەوەی بۆندی یاریزانی سویدی، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی تەمەن ٣٥ ساڵ کرد بۆ وەرزێکی دیکە.

ناوبراو گوتی: "سەبارەت بە ئەگەری درێژکردنەوەی بۆندی یاریزان ئیبراهیمۆڤیچ پێویستە یانەکە و یاریزانەکە کات بەیەک بدەن، بەڵام ئەگەری هەیە ساڵی داهاتوو زلاتان لە یانەکەمان بێت".

ئیبراهیمۆڤیچ کە بە گرێبەستێکی ئازاد لە یانەی پاریس سانجێرمانەوە بۆ وەرزێک رووی لە یانەی مانچستەر کرد. وەزی رابردوو لە ٤٦ یاریدا ٢٨ گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın