وەرزش

مۆناکۆ دوای ١٣ ساڵ گەیشتە نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان

- لە میانی یارییەکی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکاندا، یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی لە یاریگای خۆی میوانداریی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی کرد.

Muhammet Ali Kemal  | 20.04.2017 - نوێکردنەوە : 20.04.2017
مۆناکۆ دوای ١٣ ساڵ گەیشتە نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان

Ankara

ئەنقەرە- AA

لە میانی یارییەکی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکاندا، یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی لە یاریگای خۆی میوانداریی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی کرد.

یانەی مۆناکۆ توانیبووی یاری رۆیشتن بە ئەنجامی ٣-٢ لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بەرێتەوە.

هەر لە سەرەتای یارییەکەوە و لە خولەکی ٣دا یانەی خاوەن ماڵ لە رێگەی گۆڵێکی باپێوە توانی بکەوێتە پێشەوە. دواتر و لە خولەکی ١٧ فاڵکاو گۆڵێکی دیکەی بۆ مۆناکۆ تۆمار کرد و ئەنجامەکەی کردە ٢-٠ و گێمی یەکەم بەو شێوەیە کۆتاییهات.

بوروسیا دۆرتمۆند لە خولەکی ٤٨دا لە رێگەی گۆڵێکی ریۆسەوە ئەنجامەکەی کردە ٢-١ بەڵام دیسان و لە خولەکی ٨١ گێرماین گۆڵی سێیەمی بۆ مۆناکۆ تۆمار کرد و بردنەوە و سەرکەوتنی بۆ یانەکەی مسۆگەر کرد.

مۆناکۆ لە هەر ٧ یارییەکەی ناو یاریگای خۆیدا لە خولی یانە پاڵەوانەکان، تووشێ شکست نەهاتووە و لە ساڵی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ەوە کە سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی، یەکەم جاریەتی دەگاتە قۆناغی نیوەی کۆتایی.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın