وەرزش

نەوتی برێنت بە ٤٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

Muhammet Ali Kemal  | 16.06.2017 - نوێکردنەوە : 19.06.2017
نەوتی برێنت بە ٤٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

Ankara

ئەنقەرە - AA

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت، دوای هەوڵەکانی بەرزکردنەوەی، بە ٤٧ دۆلار و ٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوێنێ لە دەستپێکی کردنەوەی بازاڕدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت، ٤٦ دۆلار و ٧٨ سەنت بوو، بەڵام بە درێژایی رۆژ بۆ ٤٧ دۆلار و ١٨ سەنت بەرزبوویەوە. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک لەو نەوتە ٤٦ دۆلار و ٨٠ بوو. هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس، ٤٤ دۆلار و ٥٦ سەنت بوو.

هەڵکشانی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا، بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەریەک لە نێجیریا و لیبیا و زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنان لە عێراق و ئیمارات سەرەڕای بوونی بڕیاری سنووردارکردنی، بوونەتە هۆی ئەوەی هەوڵەکانی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، سنوورداربن.

هاوکات بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە ئەمریکا لەچاو هەفتەی رابردوودا بەتێکڕای ١٢ هەزار بەرمیلی رۆژانە، بووەتە هۆی ئەوەی فشاری سەر نرخەکانی نەوت درێژە بکێشێت.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın