هه‌فته‌ی 12هه‌می پرێمیەر لیگ
- یانەی مانچسته‌ر سیتی له هه‌فته‌ی 12هه‌می پرێمیەر لیگدا، به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر كه له رێگه‌ی گابرێل جیزز له خوله‌كی 45دا و كیڤن دی بروین له خوله‌كی 49 تۆماری كرد له لیسته‌ر سیتی برده‌وه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له پرێمیەر لیگدا، یانەی مانچسته‌ر سیتی به‌رده‌وامه له ركابه‌ریی یانه‌كانی چێڵسی و لیڤه‌رپوول، هاوکات یانەی مانچسته‌ر یونایتد له پێشه‌نگدا ماوه‌ته‌وه.
یانەی مانچسته‌ر سیتی له هه‌فته‌ی 12هه‌می پرێمیەر لیگدا، به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر كه له رێگه‌ی گابرێل جیزز له خوله‌كی 45دا و كیڤن دی بروین له خوله‌كی 49 تۆماری كرد له لیسته‌ر سیتی برده‌وه.
به‌م جۆره یانەی مانچسته‌ر سیتی كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 34 خاڵ و جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانەیمانچسته‌ر یونایتد وه‌ك خۆی هێشته‌وه. یانه‌ی لیسته‌ر سیتی-ش به 13 خاڵه‌وه له پله‌ی 12هه‌می خوله‌كه‌دا دێت.
یانەی چێلسی كه دواین پاڵه‌وانی پرێمیه‌ر لیگه و ئه‌نتۆنیۆ كۆنتیی ئیتاڵی راهێنه‌ریه‌تی، به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانەی وێست برۆمویچی برده‌وه.
یانه‌ی چێڵسی خاڵه‌كانی گه‌یانده 25 خاڵ و له پله‌ی سێیه‌مدا مایه‌وه و یانه‌ی وێست برۆمویچ به 10 خاڵه‌وه له پله‌ی 17هه‌مدا دێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه یانه‌ی لیڤه‌رپوول به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ساوسامپتنی برده‌وه كه گۆڵه‌كان له خوله‌كی 31 و 41دا، محه‌مه‌د سه‌ڵاح و خوله‌كی 68دا، فیلیپ كۆتینهۆ تۆماریان كرد.
به‌م جۆره یانەی لیڤه‌رپوول به 22 خاڵه‌وه له پله‌ی پێنجه‌مدا مایه‌وه ویانەی ساوسامپتن به 13 خاڵه‌وه له پله‌ی 14هه‌مدایه.
له دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌شدا، یانەی مانچسته‌ر یونایتد به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانەی نیوكاسڵی برده‌وه.
به‌م جۆره یانەی مانچسته‌ر یونایتد خاڵه‌كانی گه‌یانده 26 خاڵ و له پله‌ی دووه‌مدا مایه‌وه.
یانەی نیوكاسڵیش به 14 خاڵه‌وه له پله‌ی 11هه‌مدایه.