توركيا, وەرزش

وەرزشوانی سەدە نەعیم سولەیمانئۆغڵو کۆچی دوایی کرد

- وەرزشوانی دێرینی تورکیا لە بواری بەرزکەرەوەی قورسایی و پاڵەوانی ئۆڵۆمپیاد، نەعیم سولەیمانئۆغڵو، بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.

Güç Gönel, Ramal Abdullah Mahmood  | 18.11.2017 - نوێکردنەوە : 19.11.2017
وەرزشوانی سەدە نەعیم سولەیمانئۆغڵو کۆچی دوایی کرد

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

وەرزشوانی دێرینی تورکیا لە بواری بەرزکەرەوەی قورسایی و پاڵەوانی ئۆڵۆمپیاد، نەعیم سولەیمانئۆغڵو، بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.

دوای ئەوەی نەشتەرگەری چاندنی جگەر بۆ سولەیمانئۆغڵو ئەنجامدرا و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە یەکەی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی Ataşehir Memorial خرابووە ژێر چادێری چڕی پزیشکییەوە.

لە ٢٨ی ئەیلوولەوە بەهۆی ناتەواوی جگەری ناوبراو لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکی وەردەگرت، دواتر لە ٦ی تشرینی یەکەم نەشتەرگەری چاندنی جگەری بۆ ئەنجام درا، بەڵام لە ١١ی ئەم مانگە بەهۆی خوێنبەربوونی مێشکیەوە بە پەلە نەشتەرگەرییەکی دیکەی بۆ ئەنجام درابوو.

نەعیم سولەیمانئۆغڵو لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın