وەرزش

کچە یاریزانێکی تورکیا خوازیاری زیادبوونی وەرزشوانانی سەرپۆش دەکات

یەکەمین یارێزانی سەرپۆشی باوەڕپێکراوی تورکیا لە یاری باسکەدا مەروە شاپچی رایگەیاند گەورەترین ئاواتی زیادبوونی ژمارەی وەرزشوانانی سەرپۆشە لە گشت بوارە جیاوازەکانی وەرزشدا.

Abdullah Shukur  | 19.05.2017 - نوێکردنەوە : 21.05.2017
کچە یاریزانێکی تورکیا خوازیاری زیادبوونی وەرزشوانانی سەرپۆش دەکات

Ankara

ئەنقەرە - AA

یەکەمین یارێزانی سەرپۆشی باوەڕپێکراوی تورکیا لە یاری باسکەدا مەروە شاپچی رایگەیاند گەورەترین ئاواتی زیادبوونی ژمارەی وەرزشوانانی سەرپۆشە لە گشت بوارە جیاوازەکانی وەرزشدا.

مەروە شاپچی باسی لە حەز و ئارەزووەکانی بۆ یاری باسکە کرد و ئاماژەی بەوەش دا کە لە دوای سەرپۆشبوونی بیر لەوە دەکاتەوە ببێتە راھێنەر.

شاپچی گوتیشی: "گەورەترین ئاواتی من زیادبوونی ژمارەی وەرزشوانانی سەرپۆشە لە گشت بوارە جیاوازەکانی وەرزشدا. لە دوای بوونم بە سەرپۆش بەربەستی زۆر ھاتە بەردەمم. ئێستا تەنھا بیر لە پیشەی راھێنەری دەکەمەوە".

مەروە شاپچی باسی لەوە کرد کە ئەو سەیری رێکلامی یاریزانی باسکەی بۆسنە ھێرسک ئیندیرا کالژۆی کردووە و گوتیشی: "یاریزانی باسکەی بۆسنا ھێرسک ئیندیرا کالژۆ، ھەڵمەتێکی فراوانی لەمەڕ زیادبوونی ژمارەی وەرزشوانانی سەرپۆش لەبوارە جیاوەزەکان کردبوو. منیش لە تورکیا بوومە بەشێکی ئەم ھەڵمەتە. ژمارەی واژووەکان بۆ ھەڵمەتی 'ئازادی بۆ وەرزشوانانی سەرپۆشی باسکە' سەدان ھەزاری تێپەڕاندووە".

"سوپاسی سەرکۆمارمان دەکەم"

مەروە شاپچی سوپاسی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد و گوتی: "سەرکۆمارمان رەجەب تەیب ئەردۆغان زۆربەی قەدەغەکراوەکانی لە تورکیا ھەڵگرت. خوا لە ئەو رازی بێت و بۆ ئێمەی بھێڵێت. کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری وەرزش و لاوان ئاکیف چاغتای لەم قۆناغەدا ھاوکارمان بوو".

مەروە شاپچی لەمبارەیەوە زیاتر گوتیشی: "نابێ باوەڕی مرۆڤ رێگر بێ لە ئەنجامدانی وەرزش. پێویستە رێز لە باوەڕی ھەموو کەسێک بگیرێت. چونکە رێز لە ھەموو شتێک گرنگترە".






بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın