وەرزش

گواردیۆلا دانی بە شکستەکەیدا نا

- راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزیی، پیپ گواردیۆلا سەبارەت بەوەی لەم وەرزەدا نەیانتوانیوە هیچ جامێک بەدەستبهێنن، رایگەیاند ''ئەگەر بهاتایە و لە بارسێلۆنا و بایەرن میونخ هەمان شتم بەسەر بهاتایە، ئەوا کۆتاییان بە گرێبەستەکەم دەهێنا''.

Muhammet Ali Kemal  | 16.05.2017 - نوێکردنەوە : 17.05.2017
گواردیۆلا دانی بە شکستەکەیدا نا

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزیی، پیپ گواردیۆلا سەبارەت بەوەی لەم وەرزەدا نەیانتوانیوە هیچ جامێک بەدەستبهێنن، رایگەیاند ''ئەگەر بهاتایە و لە بارسێلۆنا و بایەرن میونخ هەمان شتم بەسەر بهاتایە، ئەوا کۆتاییان بە گرێبەستەکەم دەهێنا''.

پیپ گوادیۆلا لە لێدوانێکدا بۆ میدیای بەریتانی ئاماژەی بەوەکرد کە لەم وەرزەدا شکستیان خواردووە و گوتی: ''لە دۆخی ئاساییدا راهێنەرێک کە لە شوێنی من بێت و راهێنەرایەتی یانەیەکی گەورەی لەدەستدا بێت، دەبووایە دەربکرێت. لێرە شانسێکی دیکەیان دا بە من و هەوڵ دەدەم لە وەرزی داهاتوودا ئەمە بە باشترین شێوە بەکاربهێنم''.

گواردیۆلای تەمەن ٤٦ ساڵ دانی بەوەدا نا کە ئەگەر لەو یانانەی پێشتر را‌هێنەرایەتی کردوون دۆخێکی لەو شێوەیەی بەسەر بهاتایە، ئەوا دەرفەتی دووەمیان نەدەدایە و رایگەیاند ''ئەگەر بهاتایە و لەبارسێلۆنا و بایەرن میونخ هەمان شتم بەسەر بهاتایە، ئەوا کۆتاییان بە گرێبەستەکەم دەهێنا. لەو یانانە دەبێت یارییەکان بەریتەوە و ببیتە مانشێتی رۆژنامەکان بۆ رۆژی دواتر. ئەگەر بێت و نەیبەیتەوە و سەرنەکەویت، ئەوا لە ئەرکەکەت دوور دەخرێیتەوە''.

یانەی مانچستەر سیتی بە سەرۆکایەتی گواردیۆلا، ئەمساڵ لە قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکاندا، لە نیوەی کۆتایی جامی ئینگلتەرادا و لە قۆناغی چوارەمی جامی خولدا ماڵئاواییان کرد. مانچستەر سیتی لە ریزبەندی چوارەمی خولی پرێمیەر لیگدایە بە ٧٢ خاڵ کە یانەی چێڵسی بوویە پاڵەوانی.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın