جيهان, پەروەردەیی, ژيان

408 برینداری حەلەب لە هاتای تیمار دەکرێن

- ژمارەی ئەو بریندارانەی خۆرهەڵاتی شاری حەلەب کە لەژێر گەمارۆی رژێمی بەشار ئەسەد و گرووپە تیرۆریستە پشتیوانەکانی، دەربازکراون و گەیەنراونەتە شاری هاتای بۆ 408 کەس بەرزبوویەوە.

Muhammet Ali Kemal  | 05.01.2017 - نوێکردنەوە : 05.01.2017
408 برینداری حەلەب لە هاتای تیمار دەکرێن

Hatay

هاتای - AA

ژمارەی ئەو بریندارانەی خۆرهەڵاتی شاری حەلەب باکووری سووریا کە لەژێر گەمارۆی رژێمی بەشار ئەسەد و گرووپە تیرۆریستە پشتیوانەکانی، دەربازکراون و گەیەنراونەتە شاری هاتای باشووری تورکیا بۆ 408 کەس بەرزبوویەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی زانیاریی و راگەیاندنی سەربە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەستکەوتوون، گواستنەوەی ئەو کەسانەی برینەکانیان سەختە بۆ تورکیا بەردەوامە ئەوە دوای ئەوەی گەیەنراونەتە ناوچەیەکی ئارام لە خۆرئاوای حەلەب و پاشان هێنراونەتە ئیدلب.

تا ئێستاش ژمارەی ئەو بریندارانەی کە لە دەروازەی سنووریی جیلڤەگۆزوی شارۆچکەی رەیهانڵی سەربە پارێزگای هاتایەوە هێنراونەتە پارێزگاکە بۆ 408 کەس بەرزبووەتەوە. 118 کەسیش لەو بریندارانە برینەکانیان سەختە.

ئەوەش زانراوە کە 59 کەس لەو بریندارانە دوای ئەوەی گەیەنراونەتە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە و 151یان بۆ هەریەک لە ماڵاتیا، عەنتاب، ئادانا، مێرسین، عوسمانیە، قەیسەری، ئەنقەرە، ئورفا، مەڕەش و قۆنیا رەوانە کراون و 86یان دوای ئەوەی چارەسەری پزیشکییان وەرگرتووە، نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın